ڕۆژی یەكشەممە ٢٧ـی شوباتی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی بزووتنەوەی بابلیون بە سەرۆكایەتی ڕەیان كلدانی كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی و دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی عێراق تاوتوێ كرا.
هەر لەو دیدارە جەخت لە بایەخی پاراستنی مافە دەستوورییەكانی پێكهاتەكانی عێراق و هەماهەنگی و لەیەكنزیكبوونەوەی نێوانیان كرایەوە.
لە بەشێكی تری ئەو دیدارە شاندی میوان پێزانینی بۆ ڕۆڵی هەرێمی كوردستان لە پاڵپشتیكردنی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان هەبوو.