هەرێمی کوردستان لە بواری گازی سرووشتیدا، خاوەنی پلان و بەرنامەی خۆیەتی

لەو شەڕ و جەنگەیڕۆژهەڵاتی ئەورووپای گرتووەتەوە، وزەڕۆڵ و کاریگەریی گەورەی هەیە لە وزەشدا گازی سرووشتی داهاتووی هەیە. گازی سرووشتی کوردستانیش جێگەی چاوتێبڕینی وڵاتانە.

رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا، لە سەرەتای ئەو مانگەدا بەڕوونی پەرەپێدانی پەیوەندیی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بواری گازدا ڕاگەیاند، بەڵام هەرێمی کوردستان لە بواری تەکنیکی و وەبەرهێناندا پێویستی بە هەنگاوی زیاترە.
پاش بڕیاری دادگای فیدرالی عێراق لەسەر کەرتی نەوت و گازی کوردستان، وا دەردەکەوێت وڵاتان و کۆمپانیاکان گوێ نەدەنە ئەو بڕیارە، چونکە پەیوەندیی ئەنقەرە و هەولێر بە نموونە بە جۆرێکە، چاویان لە هەنگاوی داهاتووە نەک کشانەوە لە هەنگاوەکانی ئێستا. دەستگەیشتنی تورکیا بە گازی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ١٨ ساڵ پێش ئێستا.
بەپێیڕاپۆرتێکی گۆڤاری ئەلمۆنیتەر:١٥ ساڵ دەبێ هەرێمی کوردستان سیاسەتێکی سەرکەوتووی هەبووە، چەندین ساڵیشە لە بواری گازی سرووشتیدا خەریکی پلان و بەرنامەی خۆیەتی، بەپێیڕاپۆرتەکە ئەوکاتەی لە ٢٠١٣گرێبەستی تورکیا و عێراقلەبواری وزەدا کۆتایی هات، تورکیا بەهۆی ناکۆکیی مالیکی و ئەردۆغان ئەو کات پشتی لە عێراق کرد و ڕووی لە هەرێمی کوردستان کرد.
بەپێیڕاپۆرتەکەی مۆنیتەر لە گرێبەستی هەرێمی کوردستان و تورکیا، کۆمپانیای تورکی مافی کارکردنیان لە ١٢ کێڵگەی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە، ئەوەش گۆڕانکارییەکی جۆریی بوو لە لە سیاسەتی وزەی تورکیادا، لە کاتێکدا پێش چەند ساڵێک لەو گرێبەستە تورکیاڕەتی کردەوە بێتە نێو پڕۆژەیڕاکێشانی گازی سرووشتیی کوردستان. کێڵگەکانی کۆرمۆر و چەمچەماڵ لەلایەن دانەگازەوە کە بەشێکە لە کریسنت پەترۆلیۆم بەڕێوە دەبرێ، قۆناغییەکەم بریتی بوو لە دابینکردنی کارەبا بۆ وێستگەکانی هەرێمی کوردستان. لە کاتێکدا هێشتا ژێرخانی هەناردەی دانەنرابوو، بەڵام تورکیا لەلای خۆیەوە لەلایەن کۆمپانیای بۆتاشەوە بۆریی گازی تاوەکو سنوور ڕاکێشاوە. هەرێمی کوردستانیش دەبێ بە درێژایی ١٨٠ کیلۆمەتر ئەو بۆریە رابکێشێ بۆ گەیاندنی گازەکەی بۆ تورکیا و لەوێشەوە بۆ ئەورووپا.
عارف ئاکتورک، بەڕێوەبەری پێشووی گەنەل ئەنەرژی لە گازی سرووشتیدا دەڵێ: “تێکەڵەیەک لە پرسی سیاسی، ئابووری، تەکنیکی وای کرد تورکیا ببێتە کڕیاری گازی کێڵگەکانی بنەباوی و میران، بەڵام ئەوە بەهۆی عێراق کێشەی بۆ دروست بوو، لەنێویاندا کردنەوەی کەیسێک دژی کۆمپانیای بۆتاش و داوای سزایی بە بەهای ٢٥ ملیار دۆلار کە تورکیا نە دەیدات، نە ئامادەشە قسەی لەسەت بکات.
بە گوێرەی قسەی ئاکتورک، ڕاکێشانی بۆری و دروستکردنی بۆری گازی سرووشتی کارێکی ئەوەندە گران نییە، دەکرێت ئەو بۆرییە لە ساڵ و نیوێکدا تەواو بێت و تێچووی دروستکردنیشی ٣٥٠ ملیۆن دۆلار دەبێ. خاڵێکی دیکە بە بڕوای ئەو تورکیا پێویستیبەوەیە تورکیا بەدوای گەرەنتی لەگازی سرووشتیدا دەگەڕێت. ئەوانە لە کاتێکدان کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی مانگی دیسێمبەردا گرێبەستێکی لەگەڵ کار گرووپ واژۆ کرد، بۆ دانانی بۆڕیی گازی سرووشتی لە کۆرمۆر بۆ هەولێر لەوێشەوە بۆ دهۆک. ئامانجەکە دابینکردنی گازی زیاترە بۆ نێوخۆ، بەڵام لەگەڵ گەیشتنی بۆ وێستگەکانی کارەبا تەنیا ٣٥کیلۆمەتری دەمێنێت بۆ گەیشتنی بە خاکی تورکیا، ئەردۆغانیش سوورە لەسەر دەستگەیشتنی بە گازی کوردستان.

ھەواڵی زیاتر