وەزارەتی شارەوانی قەرزەكانی بە قیستی 12 مانگ لە هاووڵاتییان وەردەگرێتەوە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە ڕەچاوكردنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان، قەرزەكانی حكوومەت بەشێوەی قیست وەردەگرێتەوە، بەو مەرجەی هاووڵاتییان لە ماوەی 90 ڕۆژدا مامەڵەكانیان دەست پێ بكەن.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان قەرزەكانی حكوومەت لە سێكتەرەكانی شارەوانی و ئاو و گەشتوگوزار بەشێوەی قیست لە هاووڵاتییان وەردەگرێتەوە.
وەك لە بڕیارێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە: هاووڵاتییان دەتوانن بە 12 مانگ قەرزەكان بۆ حكوومەت بگەڕێننەوە، بەو مەرجەی لە ماوەی 90 ڕۆژدا مامەڵەی گەڕاندنەوەی قەرزەكان دەست پێ بكەن

ھەواڵی زیاتر