(پڕۆژەی 100 دیداری بڵاونەكراوە- نەوەك خڕخاڵی خەونت بزرینگێ) ی نووسەر و شاعير “ئارام ساڵح”
ئەمڕۆ، کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ، لەژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری ڕاپەڕین، بنكەی ڕۆشنبیری و هونەری ڕانیە بە هاوكاری دەستەی ئەدبیانی ڕانیە، لە كتێبخانەی گشتی سەید ئەحمەدی منداڵان، کۆڕێک بۆ نووسەر و شاعیر “ئارام ساڵح” ساز دەکات بۆ مەڕاسیمی نمایش كردنی بەشێك لە چاڵاكییەكانی نووسەر بە ئامێری داتاشۆ لەگەڵ ناساندن و دابەش كردنی دوو كتێب بە ناونیشانی ” پڕۆژەی 100 دیداری بڵاونەكراوە- نەوەك خڕخاڵی خەونت بزرینگێ” .