تەمەن سەید ئەحمەد” بەرهەمێکی تازەی لێ بڵاو کرایەوە”

هونەرمەند “تەمەن سەید ئەحمەد” نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاو کردەوە بە ناوی “بڕۆ” کە بە زانیاریی تەواو و لێدوانی تایبەتەوە بۆ “هەولێر”یان ناردووە.

ڕێکان ئەحمەد دەرهێنەری کلیپەکە لە لێدوانێکی تایبەتیدا بە “هەولێر”ی گوت: گۆرانی “بڕۆ” پرۆداکشنی “vvc”ـیە و مانیجەری کارەکەیش “ئاری ساڵح” هونەرمەند کردوویەتی، سیناریۆ و دەرهێنانیشی من کارم لەسەر کردووە.
گوتیشی: ئەم کارە زۆر کوالێتیەکەی بەرزە و کەسانی زۆر پرۆفێشناڵ کاریان لەسەر کردووە، ئەکتەری کەنەدیی تێدایە.
“تەمەن سەید ئەحمەد”یش پێمانی ڕاگەیاند کە سوپاسی هەموو هاوکارانی دەکات و بەهیوایە کارەکە بەدڵی هەموو لایەک بێت.

ھەواڵی زیاتر