بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت، بارانبارین بەشێوەی مامناوەندی دەبێت، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە هەندێک کات و شوێن بارانی بەلێزمە دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان کەمێک بەفر دەبارێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەکشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت.