پێشبینیی كه‌شناسیی هه‌رێم بۆ كه‌شوهه‌وای ئه‌مشه‌و
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و ئاسمانی ناوچه شاخاویه‌كانی هه‌رێم هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له گه‌ڵ بارینی بارانی مامناوه‌ند له كاته‌كانی دوای نیوه شه‌و و به‌یانی زوودا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه “پێشبینی ده‌كرێ ئه‌م شه‌و ئاسمانی ناوچه شاخاویه‌كانی هه‌رێم هه‌وری ته‌واو بێت له گه‌ڵ بارینی بارانی مام ناوه‌ند له كاته‌كانی دوای نیوه شه‌و و به‌یانی زوودا”.
“ئاسمانی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی هه‌رێم په‌ڵه‌هه‌ور بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت له گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی كه‌مێك نمه باران، ئاسمانی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له گه‌ڵ باران بارین و بارینی نمه باران له ناوچه‌كانی گه‌رمیان و ئه‌گه‌ری كه‌مێك هه‌وره تریشقه‌ش هه‌یه‌و فریش له سه‌ر لوتكه‌ی شاخه به‌رزه‌كان ده‌بارێت”.
كه‌شنایی هه‌رێم وا ده‌ڵێت:
سه‌باره‌ت به بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردووی هه‌ندێك له ناوچه‌كانی هه‌رێمیش رایگه‌یاندوه كه بڕه‌كه به‌مجۆره‌ی خواره‌وه‌یه:
هه‌ولێر دڵۆپ دڵۆپ
سلێمانی 0.4 ملیمه‌تر
چه‌مچه‌ماڵ 0.4 ملیمه‌تر
دهۆك دڵۆپ دڵۆپ
زاخۆ 0.1 ملیمه‌تر
بامه‌رنێ 1.0 ملیمه‌تر
بارزان 1.0 ملیمه‌تر
دوكان 0.6 ملیمه‌تر
حاجی ئۆمه‌ران 0.6 ملیمه‌تر
كه‌لار 0.2 ملیمه‌تر
كانی ماسی 1.4 ملیمه‌تر
مه‌یدان 0.2 ملیمه‌تر
سۆران 0.2 ملیمه‌تر
پێنجوێن 1.4 ملیمه‌تر
ماوه‌ت 1.6 ملیمه‌تر
چۆمان 5.2 ملیمه‌تر
خانەقین 0.3 ملیمه‌تر