وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (1ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) ئاماری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش (582) كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه و (5) تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا پشكنینی ڤایرۆسی بۆ (5) هه‌زار و (961) كه‌س ئه‌نجامدراوه و (979) تووشبووش له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.