هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

له‌ كه‌ركووك كه‌سێك ده‌ستگیركرا كه‌ ویستبووی به‌ڕێوه‌به‌ری بانكێك تیرۆر بكات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی ڕاگه‌یاند كه‌ ویستبووی به‌ڕێوه‌به‌ری بانكێك له‌ شاره‌كه‌ تیرۆر بكات.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد كه‌ ویستبووی به‌ڕێوه‌به‌ری بانكێكی شاره‌كه‌ تیرۆر بكات.

ڕاشیگه‌یاند: كه‌سه‌كه‌ ئۆتۆمبێلی به‌ڕێوه‌به‌ری بانكه‌كه‌ی شاری كه‌ركووكی ڕاگرتبوو و به‌ مه‌به‌ستی تیرۆركردنی ته‌قه‌ی لێ كردبوو .

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان به‌ هاوكاری ئاسایشی نیشتمانی پارێزگای كه‌ركووك له‌ بۆسه‌یه‌كدا توانیان تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ ئێستا به‌پێی مادده‌ی (406) له‌ یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیركراوه‌ و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ر ده‌كرێ