رۆژنامەی ھەولێر

با قەوارەی هەرێم نەمێنێ!

شێرکۆ حەبیب
دوای چەندین دەیە لە شۆڕش و خەبات و قوربانیدان و سەدان هەزار شەهید، خاپوورکردنی هەزاران شارۆچکە و گوندی ئەم کوردستانە، و زیندەبەچاڵکردن و ئەنفاڵ و کیماباران، سەدان هەزار هاووڵاتی بێ تاوانی گەلی کوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا توانی هەرێمێکی نیمچە سەربەخۆ پێک بهێنێت کە زۆر کەمترە بە بەراورد لەگەڵ قوربانییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا نزیکەی نیوەی خاکەکەی تا ئێستاش داگیر کراوە، و ئەگەر لە دوای گشتپرسی خیانەتی ناوخۆ لەم گەلە ستەمدیدە نەکرابایە ئیستا رێگاری دەولەت و سەربەخۆیی لە ئارادا بوو.
لەو باوەڕەدا نیم کەسێک یەک تۆسقاڵ هەستی نەتەوایەتی هەبێ دژی ئەم ئەزموونەی کوردستان رەفتار بکات و هەڕەشەی نەمانی بکات، ئەم هەرێمە بەخوێن و خەباتی سەرجەم گەلی کوردستان بونیاتنراوە، ئەوانەی خوێنیان بەخشیە خاکە پیرۆزەکەی ئەوانە بەگیان بەرگریان لێکرد ئەوانەی ساڵەهای ساڵ پێشمەرگەی گیان فیدا بوون، لەسەر جەم پێکهاتەی کوردستان ئەمڕۆ کەسانێک بێ ئەوەی دڵۆپە خوێنێکیان بەخشیبێتە خاک و گەلی کوردستان، ئەمڕۆ لە هەوڵی پروپاگەندەی نەمانی قەوارەی ئەو هەرێمەن وەک زورنا ژەنی دوژمنان.
ئەم هەرێمە بە کەسانێکی بێ باوەر و بێ رابردووی خەباتی کوردایەتی مەحاڵە بێتە لەرزین، ئەمرۆ ئەو قەوارەیە پێشمەرگەکانی سەرۆک بارزانی و دڵسۆزەکانی میللەتەکەمان بە گیان و ماڵ بەرگری لێدەکەن، مەحاڵە میللەتێک بە خوێن داری ئازادی ئاو دابێ ئەمرۆ بە کەسانێکی خاک فرۆش و داردەستەی دوژمن بتوانن ئەو هەرێمە بلەرزێین. تەنانەت ئەوانەی لەگەڵ پارتی بیروباوەر جیاواز بن بەڵام بۆ پاراستنی کوردستان هەڵبەتە درێغی ناکەن..
مافی خۆیانە ئەوانەی داوای لەباربردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، چونکە ئەوانە ناتوانن لە ئازادی و ژێر دەسەڵاتی خودی کورد دا بژین، بەڵکو خوازیاری ئەوەن کەوا ژێر دەست و زەلیلی دوژمن بن کە ساڵانێک نۆکەری و خزمەتکاری دوژمن بوون هەردەم هەوڵەکانیان بۆ بچووکردنەوەی قەوارەی هەرێم کوردستان بکەوێتەوە ژێر دەستی نەیاران، بەڵام هەرگیزاو هەرگیز بەو ئاواتە بۆگەنەی خۆیان ناگەن، بەڵکو ئاواتەکەیان لەگەڵ خۆیان دەبەنە چاڵ، میللەت کە ئەمرۆ دەتوانێ بە ئازادی هەناسە هەڵمژێت لەسەر زێدی باوک باپیرانیان، کەسانێک دوژمن و بێگانە پەرست مەحاڵە بەوانە چەواشە بێت، چونکە ئەوانە باوەریان بە نیشتمان و میللەت نییە بۆیە ئاساییە وڵات هەراج بکەن، ماندوو نەبوون بەڵکو پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان ئەمرۆیان دروست کرد، ئەوانە بەروبوومەکەی دەخۆن و دەیانەوێت خەیانەتی لێبکەن، چونکە لای ئەوان خیانەت پیشەیانە.
هەموو هەوڵەکانیان روونە کە مەبەستیانە نەمانی فەزای ئازادی و کوردایەتی کە ئەمەش پیلانی دوژمنانە کە هەوڵ دەدەن لە رێگای دادگای فیدراڵی هەروەک بریاڕە شوڤێنیەکانی پێشوو چەند بریارێکی دەربکە دژی بەرژەوەندی میللەتی کوردستان هەر وەک خۆیان پلانیان بۆ داناوە هیچ بڕە پارەیەک بۆ کوردستان بنێرن و حکوومەت و پەرلەمان هەڵبووەشێنەوە، بەهزری خۆیان ئەوان بەرپرسیارەتی کوردستان وەردەگرن نازانن ئەو ڕێز و حورمەتەی ئیستا هەیانە دەبێ نانێک بخۆن سەد بۆ جەنابی سەرۆک بارزانی و پارتی بکەنە خێر و سەدەقە.