نێچیرڤان بارزانی رۆژی ئهنجامدانی ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستانی دیاریكرد
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە فەرمانی هەرێمی بۆ دەستنیشانکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان واژۆ کرد و 1ی 10ی ئەمساڵی بۆ هەڵبژاردن دەستنیشان کرد.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە “نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمانی هەرێمی بۆ دەستنیشانكردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ـ عێراق واژۆ كرد.”
ڕوونیشی کردەوە “لە فەرمانه هەرێمییهکهدا هاتووە كە بەپێی یاسای ژمارە یەكی ساڵی 2005، یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ـ عێراق هەمواركراو، ڕۆژی 1/10/2022 وەک ڕۆژی ئەنجامدانی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستنیشان كرا.”
ئاماژەی بەوەشدا “هەر بەپێی فەرمانەكە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكانی وەک پەرلەمان و حكوومەت و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان، دەست بە ڕێكارە پێویستەكان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەكە بكەن.”