لە چوارچێوەی دیدگای کابینەی نۆیەم بۆ گەشەدان بە ژێرخانی ڕێگەوبان، پڕۆژەی ڕێگەی (کۆڕێ – شەقڵاوە – قەندیل) بە گوژمەی ٩٥ ملیار دینار کاری لەسەر دەکرێت. لەئێستادا لە ٥٥٪ـی کارەکانی تەواو بووە و چەند مانگی تر دەخرێتە خزمەت هاووڵاتییان.
ڕێگای (کۆڕێ – شەقڵاوە – قەندیل) پڕۆژەیەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لەپێناو بەهێزکردنی کەرتی ڕێگەوبان و سەلامەتی شۆفێران.
پڕۆژەکە، دروستکردنی ڕێگەی خێرای دوو سایدە بە درێژی ١٠ کیلۆمەتر، لەگەڵ دروستکردنی تونێلەکانی میراوە و ماوەران. زیاتر لەوەش، پڕۆژەکە سێ ئۆفەرپاس و ئەندەرپاسی تێدایە کە تەواوی مەرجە ئەندازییەکان پێکدێنێت. پڕۆژەکە بە هێزی کاری خۆماڵی جێبەجێ کراوە و لە ئێستادا هەلی کاری بۆ سەرووی ٢٥٠ کەس ڕەخساندووە.

