راگەیەندراوی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە بۆنەی کوشتنی خاتوو( شنیار ئەنوەر )

ئێمە لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی دڵگران و خەمبارین بە کوشتنی خاتوو (شنیار ئەنوەر) کە بە شێوازێکی زۆر دڕندانە کوژرا.
بەو پەڕی نیگەرانی و ھەستکردنمان بە دەست درێژی و بێڕێزی کردن بە گیانی مرۆڤێک کە بە شێوەیەکی دور لە بەھاو پیرۆزییەکانی پاراستنی گیانی مرۆڤ، گیانی لە دەستدا ھاوخەمی خۆمان دەردەبڕین و ئیدانەی دەکەین.

ئێمە لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیمان بەرانبەر بە کار و پیشەی خۆمان کە بارزانی نەمر دەفەرموێت( شانازییە بۆ مرۆڤ خزمەتکاری میللەتی خۆی بێت) بە کەسوکاری خوا لێی خۆش بێت رادەگەیەنین کە ئامادەیی تەواومان ھەیە بۆ پاڵپشتی بەخێوکارانی ھەردوو منداڵە چاوگەشە بە جێماوەکەی خاتوو ( شنیار ئەنوەر ) تاکوو بەتەواوی لە خەم دەردەچن.

ھەر بەو بۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان لەتەواوی خانەوادە و کەسوکاری و ھەموو ئەو مرۆڤانەی کە دڵتەنگن بەرانبەر بەم روداوە دەکەین.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی

ھەواڵی زیاتر