گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل، رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئیتیحادی عێراق، پێشینه‌یه‌كی مه‌ترسیداره و ئه‌گه‌ر پێشی پێ نه‌گیرێت مه‌ترسی دیكه‌ی به‌دوادا دێت، وه‌ك له‌شكركێشی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و داخستنی فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه‌كان.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆیدا تاوتوێی پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و بڕیاری دادگای ئیتیحادی له دژی سامانی سرووشتی هه‌رێمی كوردستان كرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئیتیحادی به “ناده‌ستووری” وه‌سفكرد.
له‌و باره‌یه‌وه، له میانی به‌شداریكردنی له بەرنامەیەکدا، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل گوتی: “پێشینه‌یه‌كی مه‌ترسیداره. دادگا به لایه‌نداری بڕیار بدات، نه‌ك ته‌نیا مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێم ده‌بێت، به‌ڵكو ته‌واوی پرۆسه‌ی سیاسی و سیستمی فیدراڵی عێراق له مه‌ترسیدا ده‌بێت “.
گوتیشی: “ئه‌م بڕیاره شتی دیكه‌ی به‌دوادا دێت و دوور نییه بڕیاری له‌شكركێشی بۆ سه‌ر هه‌رێم و داگیركردنی خاڵه سنوورییه‌كان و داخستی فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌دوادا بێت. بۆیه ره‌تمان كردووه‌ته‌وه”.
ئاشكراشیكرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌و بڕیاره به كاریگه‌ری ده‌ره‌كی ده‌رچوو بێت و گوتی: “پێشبینی ده‌كه‌ین به كاریگه‌ری لایه‌نێكی سیاسی بڕیاره‌كانی ده‌ربچن بۆ لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستان و ده‌یانه‌وێت ناوهندێیتییهكی ئابووری له عێراق درووست بكه‌ن”.
له باره‌ی رێگه چاره‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌وه، جوتیار عادل گوتی: “به رای ئێمه ده‌ستوور ته‌نیا رێگه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان. له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و جیهان پرسی ده‌ستوور پیرۆزه و ده‌بێت رێزی لێ بگیرێت. ته‌نیا رێگه بۆ چاره‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ده‌ستوور”.