بۆ هاتووچۆی ئێران ڤیزا نامێنێت

كونسوڵی ئێران لە ھەولێر رایگەیاند، ڤیزای ئاسمانی لەنێوان ئێران و عێراق هەڵگیراوە، لە چەند رۆژی داھاتووشدا بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزا لە دەروازە سنوورییەکان دەچێتە بواری جێبەجێکردن.

نەسروڵڵا رەشنودی، كونسوڵی ئێران لە ھەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند: “ڤیزا لەنێوان ئێران و عێراق، بۆ گەشتی ئاسمانی هەڵگیراوە، ئێستا هەر کەسێک بە فڕۆکە گەشت بکات، پێویستی بە ڤیزا نییە، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا هەڵگرتنی ڤیزا لە دەروازە سنوورییەکان بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

ھەواڵی زیاتر