پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

لەبارەی دەنگۆی گۆڕانکاری لە مۆڵەتی شوفێری روونکردنەوە دەدرێت

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە: “لە چەند رۆژی رابردوو، بۆ وروژاندنی خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بابەتێک بڵاوکراوەتەوە، لەسەر گۆڕانکاری لە سیستمی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری، کە گوایا نرخی فۆڕم وەرگرتن گۆڕانکاری بەسەر دادێت، هەروەها مەرجی ئەوە دادەنرێت کە هەر کەسێک بیەوێت مۆڵەت دەربێنێت، دەبێت سەرەتا 12 رۆژ بچێتە نووسینگەیەکی فێرکردنی لێخوڕین، بۆماوەی هەفتەیەک بەشدار بێت لەسیمیناری تایبەت بە یاساکانی لێخوڕین، کە ئەمەش گوایا بارگرانیەک بۆهاووڵاتییان دروست دەکات، ئێمە بۆهەموو لایەکی روونیدەکەینەوە کە ئێستا هیچ گۆڕانکاریەک نییە و نەکراوە، بەتایبەتی لەبابەتی وەرگرتنی پارە بۆ(فۆڕم)”.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە: “ئەوەی بڵاوبووەتەوە هەواڵێکی بێ بنەمایە، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکەین هەر بابەتێک پەیوەندی بە هاتووچۆوە هەبێت لەپێگە فەرمیەکانەوە لەڕاست و دروستی هەواڵەکە بپێچنەوە، نەک لە بڵاوکراوەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان