پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئەو ژنەی لە سلێمانی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سوتێندرا گیانی لەدەستدا

شنیار هونەری 21 ساڵ، ئەو ژنەی لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سوتێندرا، دوای چەند رۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

بەرەبەیانی رۆژی شەممە 19-02-2022 شنیار هونەری 21 ساڵ بە گڕی ئاگرەوە لە ماڵەکەی خۆیەوە هەڵهات و هانای بۆ دراوسێکانی برد تاوەکو ئاگرەکەی جەستەی بکوژێننەوە. دوای کوژاندنەوەی ئاگرەکەش بە دراوسێکان و خەسویی گوتووە، “هاوژینەکەم سوتاندمی”.

یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، شه‌وی‌ شه‌ممه‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردسات لە ‌بوونی‌ رووداوێكی‌ سووتانی‌ ژنێك ئاگاداركرایه‌وه‌، دوای‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ژنه‌كه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌، ده‌ركه‌وت كه‌ رێژه‌ی‌ سووتانی‌ جه‌سته‌ی‌ ژنه‌كه‌ 75% بووه‌.