مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەزیز قامیشی و حازم تەحسین حاسب دەكات.
بەناوی خودای گەورە میھرەبان
به‌ڕێزان خانەوادەی (عەزیز قامیشی)
بەداخێکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (حەنیفە عەزیز پیرۆت) کە دەکاتە کچی کەسایەتی ناسراوی قامیش و دڵسۆزی پارتیمان (عەزیز قامیشی)مان بیست.
سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده نیشتمانپەروەرەکەتان و ته‌واوی كه‌سوكار و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین و، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و، گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
__________
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو (حازم تەحسین حاسب)
خەمباربووین بە بیستنی ھەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی تێکۆشەر و دڵسۆز خوالێخۆشبوو (حازم تەحسین حاسب).
پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده کوردپەروەرەکەتان و سەرجەم خزم و دۆست و کەسوکاری خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و، ئارامی به خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان