مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی مستەفا گۆرۆنی و حاجی رەسوڵ بۆڵی دەكات.
بەناوی خودای گەورە میھرەبان
بەڕێزان خانەوادی خوالێخۆشبوو (مستەفا گۆرۆنی)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی کۆچی دوایی خاتوو (خاتوون عەبدوڵڵا ئاغای گۆرۆنی)ی خوشکی کەسایەتی خوالێخۆشبوو(مستەفا گۆرۆنی)مان بیست.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌وادە بەڕێزەکەتان و ته‌واوی کەسوکار و خزم و ئاشنایانتان ده‌که‌ین و، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواکارین گیانی كۆچكردوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات و، دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
___________
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو حاجی ( رەسوڵ بۆڵی)
خەمباربووین بەبیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی کەسایەتی دیار و ناسراوی عەشیرەتی بۆڵی خوالێخۆشبوو حاجی (رەسوڵ بۆڵی).
بەم بۆنە خەمناکەوە سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده بەڕێزەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌واییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و، به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون