یەك لەسەر سێی تووشبووانی كۆرۆنا لە عێراق بەهۆی ئۆمیكرۆنەوەیە

وەزارەتی تەندروستیی عیراق بڵاوی كردەوە یەك لەسەر سێی تووشبووانی كۆرۆنا تووشبووی گۆڕدراوی ئۆمیكرۆنن و زۆرینەی ئەوانەی تووشی پەتای كۆرۆنا دەبن ئەو كەسانەن كە ڤاكسینیان وەرنەگرتووە.

روبا فەلاح ئەندامی تیمی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی عیراق ڕایگەیاند: بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قوربانیان پێشبینیكراو بوو و ئامارەكان زیاتر بەرز دەبنەوە بەراورد بە ئێستا لەكاتی بەردەوامبوونی پابەندنەبوونی هاوڵاتیان بەرێكارە خۆپارێزی و تەندروستیەكان.
وتیشی: لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا ژمارەی ئەو كەسانەشی ڤاكسین وەردەگرن كەمە و رێژەی تووشبووانی گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن گەیشتۆتە زیاتر لە سەدا سی لە كۆی تووشبووان و ئەو گۆڕدراوە خێرایە لە بڵاوبوونەوەدا، بەتایبەت لەنێو ئەو كەسانەی ڤاكسینیان وەرنەگرتووە.

ھەواڵی زیاتر