مەترسیی کۆرۆنا و بەساڵاچووان

د. ڕاژان سەباح حەسەن پزیشكی پسپۆڕی مایكرۆبایلۆجی و نەخۆشییە گواستراوەكان، ڕوونی دەكاتەوە كەسە بەساڵاچووەكان بەهۆی بەرگری لەشیان و تەمەنیانەوە، هەروەها بەهۆی ئەوەی زۆربەیان نەخۆشییەكی درێژخایەنیان هەیە، بەرگری لەشیان لە چاو گەنجەكان زیاتر دادەبەزێت، لەبەر ئەوە پێویستیان بە خۆپاراستنێكی زیاتر هەیە.

د. ڕاژان سەباح حەسەن، دەشڵێت بۆ ئەو خۆپارێزیە باشترین شت ئەوەیە، كاتێك هەر دەچوونێكیان هەبوو بۆهەرجێگەیەك ماسك ببەستن، جەختیشدەكاتەوە كە خۆیان لە قەرەباڵغی بپارێزن، هەروەها ئەو كەسانەشی كە لە دەوربەریانن و تێكەڵاوییان دەكەن هەستیان كرد كە نیشانەیەك لە نیشانەكانی كۆرۆنایان هەیە خۆیان بەدوور بگرن لێیان؛ هاوكات بەساڵاچووەكانیش پێویستە خۆیان بەدوور بگرن لەوكەسانە بەدوور بن لێیان، ئەگەریش پێویست بوو بە سەردانكردن ئەوا مەودای كۆمەڵایەتی بپارێزن و زیاتر لە دوو مەتر دوور بن لە یەكتری.
د. ڕاژان سەباح بە پێویستی دەزانێت كە بەساڵاچووانیش ڤاكسین وەربگرن. گوتیشی: ئەوانەشی دوو ژەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە و نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە پێویستە ژەمی سێهەم وەربگرن؛ ئەگەرهاتیشو هەستیان كرد بە نیشانەكانی كۆرۆنا ئەوا پێیوستە زوو خۆیان بدەنە بەر پشكنین و سەردانی سەنتەرەكانی پشكنینی كۆرۆنا بكەن.

ھەواڵی زیاتر