پار ١٧٨٩ كۆیی ددانیان کێشراوە

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كۆیە، لە پارساڵدا توانیویەتی خزمەتێكی بەرچاوی نەخۆشانی دەڤەرەكە بكات، بە گوێرەی ئاماری تۆماركراوی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە نزیكەی ٦٧هەزار كەس سەردانی بنكەی تەندروستیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

بە گوێرەی ئەو ئامارەی كە كۆپییەكی بە ڕۆژنامەی هەولێر دراوە، پار ٦٦هەزار و ٧٦٤ كه‌س سه‌ردانی نه‌خۆشخانەیان كردوه‌ له‌و ژمارەیەش ٥ هەزار و ٨٦١ كه‌س خەوێندراون و چارەسەریان پێ دراوە، هەروەها ٤١ هەزار و ٧٣٢ كه‌س سه‌ردانی مەڵبەندی ته‌ندروستییان‌ كردووه‌ و ٢٩ هەزار و ٢٩ كه‌سیش سه‌ردانی بنکەی ته‌ندروستییان كردوه.
هەر بە گوێرەی ئاماری تۆمار كراوی تەندروستی كۆیە،‌ ٨٨٠ كەس نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره و ٦٠٦ نه‌شته‌رگه‌ری مامناوه‌ند و ١٠٤ نه‌شته‌رگه‌ری بچوك ئەنجام دراوە.
دەربارەی نەخۆشانی ددانیش لە سەنتەری ددان ٣ هەزار و ٧٨٩ كەس پڕکردنەوەی ددانیان بۆ كراوە و ٩٥٥ شوشتنی ددان و ٦ هەزار و ٦٣٣ پشکنینان بۆ كراوە و ئەوانەشی كە نەشتەرگەری دەم و ددانیان بۆ كراوە ٢٧٢ نەخۆش بوون، هاوكات هەزار و ٧٨٩ كەس ددانیان دەرهێناوە و دەماربڕینییش ٨٥٩ نەخۆش بوون.

ھەواڵی زیاتر