بە وێنە.. یازدەهەمین دیداری ڤاڵدای لە مۆسکۆ بەڕێوەدەچێت

بە ئامادەبوونی نوێنەری تایبەتی ڤلادیمیر پوتین و د.ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان یازدەهەمین دیداری یانەی ڤاڵدای بە ھەماھەنگی لەگەل پەیمانگای رۆژھەڵاتناسی دەستی بەکارەکانی خۆی کرد.

ئەمرۆ دووشەممە (21ی شوبات/فەبرایەری 2022) لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، بە ئامادەبوونی میخایل بەگدانۆڤ، نوێنەری تایبەتی ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی رووسیا و د.ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، یازدەهەمین دیداری یانەی ڤاڵدای بە ھەماھەنگی لەگەل پەیمانگای رۆژھەڵاتناسی دەستی بەکارەکانی خۆی کرد.

کۆڕبەندەکە لەژێر ناوی “رووسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست: لێک نزیکبوونەوەی ستراتیژی و تێکەڵبوونی بەرژەوەندییەکان”

لەم دیدارەدا میخایل بەگدانۆڤ، ئەجێندای رووسیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست “ئەولەویەتی بۆ ساڵی 2022” دەخاتەروو.

له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا، 90 بەرپرس ئه‌كادیمی و شاره‌زای  وزە و پەیوەندییە نێوده‌وڵه‌تیێەکان لە 25 وڵاتەوە بەشدارن.

ھەواڵی زیاتر