به‌نداوی دێوانه كه سێیه‌م گه‌وره‌ترین به‌نداوه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی، ساڵانێك بوو به‌هۆی بێ پاره‌یی له ته‌نگژه‌ی داراییدا كاره‌كانی وه‌ستابوو، به دابین كردنی گوژمه‌ی پێویست بۆ پڕۆژه‌كه، له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێستا پڕۆژه‌كه ته‌واو بووه و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای جێبه‌جێكار ده‌ڵێ “له چه‌ند ڕۆژی دادێ قفڵهكانی ده‌به‌ستین و ئاوی تێدا گل ده‌درێته‌وه”.
دوای به‌نداوه‌كانی دووكان و ده‌ربه‌ندیخان، به‌نداوی دێوانه سێیه‌م گه‌وره‌ترین به‌نداوه له سنووری پارێزگای سلێمانی، كه توانای گلدانه‌وه‌ی ٢١ ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه، ئه‌و به‌نداوه كه به‌هۆی پێویستی له ساڵی ٢٠١١ بڕیاری جێبه‌جێكردنی درا، به‌ڵام ته‌نگژه‌ی دارایی وه‌ك زۆرێك پڕۆژه‌كانی دی له كوردستان، كاره‌كانی ئه‌و بهنداوهشی ڕاگرت، كه دواجار سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به دابینكردی بودجه‌ی پێویست بڕیاری ته‌واوكردنی كاره‌كانی به‌نداوی دێوانه‌ی دا.
له ٢٣ ی ئه‌یلولی ٢٠٢١، له چوارچێوه‌ی گرنگیدانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رچاوه‌كانی ئاو و دروستكردنی به‌نداو، به بڕیاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕی دووملیار و ١٧٤ ملیۆن و ٧٨ هه‌زار دیناری عێراقی بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی به‌نداوی دێوانه ته‌رخان كرا، كه بڕی پاره‌كه به شێوه‌ی نه‌ختینه و قۆناغ به قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو خه‌رج كرا.
به‌نداوی دێوانه كه یه‌كێكه له پڕۆژه گرنگ و ستراتیجییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، كاركردن له پڕۆژه‌كه به‌خێرایی ده‌ستی پێكرده‌وه و له چه‌ند ڕۆژی دادێ كاره‌كانی به هێكجاری ته‌واو ده‌بێت و ئاوی تێدا گل ده‌درێته‌وه.
به‌نداوی دێوانه كه له سنووری قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان هه‌ڵكه‌وتووه، ئێستا له‌لایه‌ن كۆمپانیای ‘هۆڤار و هاڤیتا’ جێبه‌جێ ده‌كرێت، هه‌ژار مه‌جید عه‌بدلقادر به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای جێبه‌جێكار بۆ ‘ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر’ باس له‌وه ده‌كات، ٩٩%ی كاره‌كانی پڕۆژه‌كه ته‌واو بووه و ده‌ڵێ “ئێستا ته‌نیا به‌ستنی قفڵه‌كان ماوه له به‌نداوه‌كه بیبه‌ستین و ئاو خه‌زن بكه‌ین”.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌كه هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، هه‌ندێ ڕۆتینات هه‌ن له كاره‌كان، كه پێویسته لایه‌نی پێوه‌ندیدار لیژنه بۆ ئه‌و قوفڵ و بۆڕیانه دروست بكات و په‌سندی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیبه‌ستین، ده‌ڵێ “ئه‌گه‌ر ڕۆتینات ڕێگه بدات له ١٠ بۆ ١٥ ڕۆژی دی، كاره‌كانی بههێكجاری ته‌واو ده‌بێت و ده‌توانرێت ئاوی تێدا گلبدرێته‌وه”.
هه‌ژار مه‌جید به پێویستی ده‌زانێت په‌له بكرێت له پێكهێنانی لیژنه‌كان و ته‌واو كردنی كاره‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌نداوه‌كان، كه ئێستا كاتێكی گونجاوه بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو و ده‌رفه‌تێك ماوه بۆ خه‌زنكردنی ئه‌و بڕه ئاوه‌ی له‌و وه‌رزه‌دا هه‌یه.
به‌پێی زانیاریه‌كان بۆ زیادكردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و گلدانه‌وه‌ی زیادتری ئاو، هه‌ر له‌و سنووره و له‌سه‌ر چه‌می دێوانه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌نداوه‌كان، پێشنیاری دروستكردنی هه‌شت به‌نداوی دیكه‌ی بۆ حكوومه‌تی هه‌رێی كوردستان كردووه.
به‌نداوی دێوانه له باشووری خۆرئاوای شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان هه‌ڵكه‌وتووه و ٤٢٢ مه‌تر له ئاستی ڕووی ده‌ریاوه به‌رزه، به گوژمه‌ی ٢٤ ملیار دیناری عێراقی له ساڵی ٢٠١١ هاته جێبه‌جێكردن، له ڕابردوو به‌هۆكاری ته‌نگژه‌ی دارایی و نه‌بوونی مه‌وادی پێویست، پێنج جار كاركردن تێیدا وه‌ستاوه، له ساڵی ٢٠١٣ شدا، به‌هۆی لافاوه‌وه به‌شێكی ڕما، كه له ساڵی ٢٠١٨ه دووباره ده‌ست به ڕۆنانی كرایه‌وه، له ساڵی ٢٠١٩ شه‌وه، بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ كاره‌كانی وه‌ستا، كه دواتر به هه‌وڵی سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌نداوه‌كه ته‌واو كرا.
به‌نداوی دێوانه ٤٢ مه‌تر به‌رز و ٢٦٠ مه‌تر پانه و توانای گلدانه‌وه‌ی ٢١ ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه، كه ڕۆڵی گرنگی بۆ ئاوی خواردنه‌وه و ئاودێری كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار و ئاوی ژێر زه‌وی و سامانی ماسی بۆ سنووره‌كه و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، پڕۆژه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك دیزاین كراوه، كه ده‌كرێت له ڕابردوودا بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باش سودی لێ وه‌ربگیرێت.