ئاکرێ یەک هەنگاو له‌ گه‌یشتن به‌ نایابی کــــوردستان دوورە

گەڕێکی تری خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بەڕێوەچوو، لەکۆمەڵەی یەکەمدا بروسک و ئاکرێ یەکسان بوون و ئاکرێ بەتەواوی لەگەیشتن بە خولی نایابی کوردستان نزیک بۆوە، لە کۆمەڵەی دووەمیش یانەی چوارقوڕنە ١٠ یەمین بردنەوەی لەم وەرزە تۆمار کرد و پارێزگاری لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی دووەم کرد، ڕۆژنامەی هەولێر هەفتانە بارودۆخی یانەکان و خشتە و ڕیزبەندی یانەکان دەخاتە ڕوو.

گەڕێکی تر بەڕێوەدەچێت
خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە و ڕکەبەریەکی زۆریش لەنێوان چەند یانەیەکی هەردوو کۆمەڵەکە هەیە بۆ گەیشتن بە خولی نایاب و بڕینی دوو پلیتی سەرکەوتن، هاوکات یانەکانی بەشی خوارەوەی ڕیزبەندی یانەکان، شەڕی مانەوە و ڕزگار بوون لە دابەزین دەکەن، لە کۆمەڵەی یەکەم تەنیا ١ گەڕ ماوە و یانەی ئاکرێ بە جیاوازی ٢ خاڵ لەگەڵ یانەی پیشەسازی لە پێشەنگی یانەکانە و لەگەڕی کۆتایی میوانداری یانەی بەردەڕەش دەکات و بەبردنەوەی ڕاستەو خۆ و بێ ئاوڕدانەوە، لە ئەنجامی یارییەکانی تر سەردەکەوێ بۆ خولی نایابی کوردستان.
ئاکرێ ئەرکی ئاسان نابێت، چونکە بەردەڕەشیش بە دۆڕاندنی دادەبەزێت بۆ خولی یانە پلە دووەکان و هەوڵی بردنەوە دەدات، لە ئەگەری یەکسان بوونی ئەو یاریە و دۆڕاندنی ئاکرێ و بردنەوەی پیشەسازی لە بروسک یانەی پیشەسازی دەگاتە نایابی کوردستان.
لەیارییەکانی کۆمەڵەی دووەمیش ڕکەبەری گەیشتن بە خولی نایابی کوردستان گەرمتر بووە، یانەکانی چوارقوڕنە و ڕانیە و خانەقین و بازیان لە ڕکەبەری بەردەوامن، چوارقوڕنە دوای بردنەوەی لە ڕانیە هەنگاوێکی تر لە خولی نایاب نزیک بۆوە و بەبردنەوەی لە بازیان لەم گەڕەدا نوێنەرەکەی ڕاپەڕین زیاتر لە خولی نایاب نزیک دەکاتەوە، هاوکات یانەکانی بازیان و ڕانیەو خانەقینیش بێ هیوا نەبوون لە سەرکەوتن و لە ڕکەبەری بەردەوامن، لەم گەڕەدا شەڕی مانەوە لە خولەکە لە نێوان یانەکانی کۆیە و سلێمانی کە لە پلەکانی نۆیەم و دەیەم دێن و ٨ خاڵیان هەیە یاریەکی بەهێز دەبێت، بردنەوەی هەر یەکێکیان هیوای مانەوەی لە خولەکە زیاتر دەکات.
خشتەو کاتی یارییەکانی گەڕی پازدەیەم بەمشێوەیە دەبێت:
کۆمەڵەیە یەکەم:
شۆڕیجە – سێمێل/ یاریگەی شۆڕیجە
بروسک – پیشەسازی/ یاریگەی فڕانسۆ٢
خاک – گارە/ یاریگەی خاک
ئاکرێ – بەردەڕەش / یاریگەی ئاکرێ
کۆمەڵەیە دووەم:
کۆیە – سلێمانی/ یاریگەی کۆیە
هەڵەبجە – خانەقین/ یاریگەی هەڵەبجە
چوارقوڕنە – بازیان/ یاریگەی چوارقوڕنە
ڕانیە – بابان/ یاریگەی ڕانیە
قەڵادزێ – ڕزگاری/ یاریگەی قەڵادزێ
ڕیزبەندی یانەکانی هەردوو کۆمەڵەکە بەمشێوەیەیە:
کۆمەڵەی یەکەم:
١-ئاکرێ ٢٥خاڵ لە ١٣ یاری
٢- پیشەسازی ٢٣ خاڵ لە ١٣ یاری
٣- بروسک ٢١ خاڵ لە ١٣ یاری
٤- خاک ١٧ خاڵ لە ١٣ یاری
٥- سێمێل ١٤ خاڵ لە ١٣ یاری
٦-شۆڕیجە ١٤ خاڵ لە ١٣ یاری
٧- گارە ١٢ خاڵ لە ١٣ یاری
٨- بەردەڕەش ١١ خاڵ لە ١٣ یاری
کۆمەڵەی دووەم:
١-چوارقوڕنە ٣٢ خاڵ لە ١٥ یاری
٢- خانەقین ٢٩ خاڵ لە ١٥ یاری
٣- ڕانیە ٢٨ خاڵ لە ١٥ یاری
٤- بازیان ٢٧ خاڵ لە ١٥ یاری
٥- بابان ٢٤ خاڵ لە ١٥ یاری
٦- ڕزگاری ٢١ خاڵ لە ١٥ یاری
٧- قەڵادزێ ١٨ خاڵ لە ١٥ یاری
٨- هەڵەبجەی شەهید ١١ خاڵ لە ١٥ یاری
٩- کۆیە ٨ خاڵ لە ١٥ یاری
١٠- سلێمانی ٨ خاڵ لە ١٥ یاری
ئەم وەرزەی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بەبەشداری ١٩ یانە بەڕێوەدەچێت، بەڵام یانەی ئاڵتون کۆپری لە کۆمەڵەی یەکەم کشایەوە، یانەکان بەشێوازی ناوچەی جوگرافی بەسەر دوو کۆمەڵەدا دابەشکراون، یارییەکان بەشێوەی چوون و هاتن ئەنجام دەدرێن و دوو یانە خاوەن پلەی یەکەمی هەردوو کۆمەڵەکە ڕاستەوخۆ دەگەنە خولی نایابی کوردستان و دوو یانە ڕیزبەندی کۆتایی هەردوو کۆمەڵەکەیش بۆ ڕیزی یانە پلە دووەکان دادەبەزن.

ھەواڵی زیاتر