لەیارییەکانی گەڕی بیستەمی خولی نایابی کوردستان هەندرێنی پێشەنگی یانەکان بەبردنەوەی لەنەورۆز پارێزگاری لە پلەی یەکەم کرد، سیروانی نوێی پلەی دووەم لەگەڵ دەربەندیخان دۆڕا، چەمچەماڵ بۆ یەکجار لە وەرزی ئەمساڵ لە یاریگەی خۆی دۆڕا، دهۆک و شێروانە لەم گەڕەدا سەرکەوتنیان تۆمار کرد، ڕۆژنامەی هەولێر هەفتانە، ئامار و زانیارییەکان و ڕیزبەندی یانەکان و گۆڵکار و کۆمەڵێک زانیاری نوێ لەسەر خولی نایابی کوردستان دەخاتە ڕوو.
چەند ئامارێک لەسەر خولەکە
لەکۆی ٧ یاری ئەم گەڕەدا، ١٢ گۆڵ تۆمارکراون ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک، ١،٧ گۆڵە، بۆ هەر یاریەک، ئەمەیش ڕێژەیەکی کەمترە لە گەڕی ڕابردوو کە ١٧ گۆڵ تۆمار کرا بوون
١-دوای تێپەڕبوونی ٢٠ گەڕ لەیارییەکاندا ٣١ لێدانی سزا بۆ یانەکان هەژمار کراوە.
٢- تا ئێستە ١٤٠ یاری ئەنجامدراون، ٢٨٢ گۆڵ تۆمارکراوە، ڕێژەوی گۆڵ بۆ هەر یارییەک ٢،١ گۆڵە.
٣-یانەی هەندرێن، زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە کە ٢٥ گۆڵە، هەندرێن زۆرترین یاری بردۆتەوە کە ١٢ یارییە.
٤- سیروانی نوێ و هەندرێن کەمترین گۆڵیان لێ تۆمارکراوە کە ١١ گۆڵە، یانەکانی برایەتی زۆرترین یاری یەکسان کردووە کە٩ یارییە.
٥- هەندرێن کەمترین یاریان دۆڕاندووە کە ٣ یاریە، هەندرێن تاکە یانەیە لەیاریگەی خۆیان نەدۆڕاوە.
٥- هەولێر و زاخۆ زۆرترین یاریان دۆڕاندووە کە ١٠ دۆڕانە، هەولێر زۆرترین گۆڵی لێ تۆمارکراوە کە ٢٦ گۆڵە.
٦- سەیدسادق ئەم وەرزە ٨ یاری بردۆتەوە هەر ٨ یاریەکە لە یاریگەی خۆی بووە.
٨- سیروانی نوێ ئەم وەرزە ١٦ گۆڵی لەنێو یاریگەی خۆی تۆمار کردووە ئەمەیش بەرزترین ڕێژەیە.
ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە
١- هێمن فەرەج – یانەی نەورۆز ٩ گۆڵ
٢- دانا کامەران – یانەی برایەتی ٨ گۆڵ
٣- بورهان قادر – یانەی دەربەندیخان ٦ گۆڵ
٤- دانا عوسمان – یانەی پێشمەرگەی هەولێر ٦ گۆڵ
٥- ئیبراهیم مەحەمەد – یانەی چەمچەماڵ ٦ گۆڵ
٦- عەبدوڵڵا سەربەست- یانەی پێشمەرگەی هەولێر ٦ گۆڵ
یارییەکانی گەڕی بیست و یەک
بڕیار وایە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممەی داهاتوو کاتژمێر ٢:٣٠ سەرجەم یارییەکانی گەڕی بیست و یەکەم بەمشێوەیەی خوارەوە بەڕێوەبچن.
پێنجشەممە: ٢٤/٢/٢٠٢٢
پێشمەرگەی هەولێر – دەربەندیخان/ یاریگەی پێشمەرگەی هەولێر
نەورۆز – هەولێر/ یاریگەی زانکۆ
هەینی: ٢٥/٢/٢٠٢٢
برایەتی – زاخۆ/ یاریگەی برایەتی
سۆران – هەندرێن/ یاریگەی سۆران
سیروانی نوێ – ئارارات/ یاریگەی ئاشتی
شەممە: ٢٦/٢/٢٠٢٢
سەیدسادق – شەقڵاوە/ یاریگەی سەیدسادق
شێروانە – دهۆک/ یاریگەی شێروانە
چەمچەماڵ چاوەڕوانە
ڕیزبەندی یانەکان بەم شێویەیە:
دوای تەواو بوونی یارییەکانی گەڕی بیستەم ڕیزبەندی یانەکان بەمشێوەیەیە:
١- هەندرێن ٤٠ خاڵ لە `١٩یاری
٢- سیروانی نوێ ٣٤ خاڵ لە ١٨ یاری
٣- چەمچەماڵ ٢٩ خاڵ لە ١٩یاری
٤- دەربەندیخان ٢٩ خاڵ لە ١٨ یاری
٥- سەیدسادق ٢٨ خاڵ لە ١٩ یاری
٦- نەورۆز ٢٧ خاڵ لە ١٩ یاری
٧- ئارارات ٢٦ خاڵ لە ١٨ یاری
٨- دهۆک ٢٥ خاڵ لە ١٩ یاری
٩- برایەتی ٢٤خاڵ لە ١٩ یاری
١٠- پێشمەرگەی هەولێر ٢٢خاڵ لە ١٨ یاری
١١- شێروانە ٢١ خاڵ لە ١٩ یاری
١٢- سۆران ٢١ خاڵ لە ١٩ یاری
١٣- هەولێر ١٩ خاڵ لە ١٩ یاری
١٤- زاخۆ ١٧ خاڵ لە ١٩ یاری
١٥- شەقڵاوە ١٧ خاڵ لە ١٨ یاری