تەندروستیی چەمچەماڵ هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی ‘نەخۆشیی کوشندەی گواستراوە’ دەدات 

بەهۆی کۆبوونەوەی زبڵ و خاشاک لەنێو چەمچەماڵ، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی “نەخۆشیی کوشندەی گواستراوە” دەدات. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاندووە، لەژێر رۆشنایی نووسراوی مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستیی چەمچەماڵ، “لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنوورەکە لە مەترسیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کوشندەی گواستراوە ئاگاداردەکەینەوە لە ئەنجامی کەڵەکەبوونی خۆڵ و خاشاک و ئەو پاشماوە جۆراوجۆرانەی لەناو شار و کۆڵان و سەر شۆستە و شەقامەکان فڕێدراون”. تەندروستیی چەمچەماڵ داوای کردووە کە کاری پێویست بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتە بکرێت.

ھەواڵی زیاتر