- لە هەواڵێك كە لە “یورونیوز” بڵاو كراوەتەوە باس لەوە دەكات كە لە كۆتایی ئەمسال ئەندامانی ناتۆ دەبێ سەرۆكێك بۆ رێكخراوی” پەیمانی ئاتلانتیكی باكوور” هەڵبژێرن، چونكە كۆتایی بە سەرۆكایەتی ئێستای ئەو رێكخراوە “ینیس استولتنبرگ”دێت. هەربۆیە پێشنینی دەكرێت ژمارەیەك ئافرەت بۆ ئەو پۆستە كاندید بكرێن، وەكو “ترزا مەی”سەرۆك وەزیرانی پێشووی بەریتانیا، “سوفی ویلمز”سەرۆك وەزیرانی پێشووی بەلجیكیا، ئەمەش لە مێژووی 7دەیەی چالاكییەكانی ناتۆ، یەكەم جارە ئافرەت بۆ ئەو پۆستە كاندید بكرێت.
- بە پێی هەواڵی “مهر” رێژەی ئەو ئافرەتانەی كە لە بەشە جیاوازەكانی بواری زانست و ئەندازیاری لە وڵاتانی ئەندام لە یەكێـتی ئەوروپا كار دەكەن رۆژ بە رۆژ زیاد دەكات، بۆ نموونە لە ساڵی 2020 نزیكەی 6،6 میلیۆن زانا و ئەندازیاری ئافرەت لە یەكێـتی ئەرووپا كاریان كردووە، كە ئەو ئامارە %41 ئەو كەسانە پێك دێنێت كە لەو بوارەدا كار دەكەن، رێكخراوی ئاماری یەكێـتی ئەوروپا “یوروستات” لە راپۆرتێكدا كە رۆژی 11 ئەم مانگە بڵاوی كردۆتەوە، باس لەوە دەكات كە بەشداری ئافرەتان لەو بوارەدا بەراورد بە ساڵێ 2019، 254هەزار و 500 كەس زیاتر بووە، جێی باسە كە 11 شوبات بە رۆژی جیهانی ئافرەتان لە بواری زانست دەناسرێت.
- نووسینگەی نوێنەرایەتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە تویتیكدا رایگەیاند، ئەو چوار ئافرەتە چالاكوانەی لە ئەفغانستان ماوەیەك لە مەوبەردەستبەسەركرابوون وهیچ هەواڵێكیان نەبوو، رۆژی یەكشەمەی رابردوو ئازادكران، دەستبەسەركردن و بێسەروشوێنكردنی ئەو ئافرەتانە لە لایەن تالیبانەوە كاردانەوەی میدیایی ناوخۆیی و جیهانی بە دوای خۆیدا هێنا، بە جۆرێك كە لە نەتەوە یەكگرتووەكان باس لەو بابەتە كرا ورەخنەیان لێگیرا و داوایان له تالیبان كرد ئەو ئافرەتانە ئازاد بكرێن، لەوانە” ئەنجلینا جولی” ئەستێری ناوداری سینمای هالیوود و باڵیۆزی كاروباری پەنابەران لە نەتەوەیەكگرتووەكان.
- بە پێی راپۆرتی “تازە نیوز” لێكۆلینەوەیەكی نوێ دەریخستووە كە نزیكەی 75 % ئافرەتانی سەرووی35 ساڵ لە سەر ئەو بڕوایەن كە هەستی بڕوابەخۆبوونیان لە ژێر كاریگەری گرنگی دانیان بە پێستیان زیاتر بووە، ئەو دەرەنجامە لە سەر 2هەزار ئافرەتی ئەمەریكی تەمەن 35 ساڵ بەرەو سەروو دەركەوتووە، لە بەر ئەوەی ئافرەتان بەردەوام نیگەرانن لە تێكچوونی پێستیان و هەر بۆیە بەردەوام هەوڵدەدەن گرنگی پێبدەن، و ئەو متمانەیەش زیاترلەو ئافرەتانە دەردەكەوێت كە بە پارێزگاریكردنی بەردەوام، پێستیان بە جوانی ماوەتەوە.