گوڵزار جەلال
بۆچی
نایه‌ی بۆ باوه‌شی گه‌رمی من
بۆچی
نایه‌ی ببیه هه‌ناسه‌یه‌كی من
بۆچی نابیه شنه‌بایه‌كی فێنك
ئاوه‌دان كه‌ی دڵ و ده‌روونه‌كه‌ی من
بۆچی
نابیه بینایی بۆ چاوانم
بۆچی
نابیه هه‌توان بۆ برینه‌كانم
بۆچی
بێهۆ له خۆتم ده‌ڕه‌نجێنی
خه‌ون و خه‌یاڵم تێكده‌شكێنی
وه‌ره گوڵێكم بۆبێنه به دیاری
په‌ڕه‌كانی خۆشه‌ویستی لێ ببارێ
بۆن و به‌رامه‌شی بگاته ئاسمان
تا یه‌زدانیش تێ‌بگا له‌و عه‌شقه‌مان
دڵم پاكه وه‌كو دڵی فریشته
بۆهاتنت هه‌میشه له‌سه‌رپشته
ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به‌خۆم به‌تۆمداوه
په‌شیمان نیم هه‌تا رۆحم تێداماوه
2/1/2022