زمان ،شوناس و فەرھەنگە

ئەسرین عاسی شوانی

زمان بە پێناسەو بنەمای سەرەکی هەر نەتەوەیەک دادەنرێت و یەکێکە لە پایەکانی پەیژەی ناسینی نەتەوە،بەجۆرێک لە ڕێگای زمانەوە،کەلتورو فەرهەنگ شوناسی نەتەوەکان لە جیهان دادەناسرێتەوە.

ڕۆژی جیهانی زمانی دایک بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە،کاتێ پۆلیسی
پاکستان بەفەرمانی دەوڵەت لە ٢١ی شوباتی ١٩٥٢ تەقەیان لە ژمارەیەک قوتابی مانگرتوی زانکۆی بەڕەگەز بەنگلادیشی کرد،لەکاتی مانگرتنیان و داواکاریان بۆ بەکارهێنانی زمانی بەنگلادیشی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی پاکستان،بەهۆی ڕێزنەگرتن لە داواکاریو خۆپیشاندانەکەیان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەو
وڵاتەوە چەندین قوتابی گیانیان لەدەست دا.

بۆیە لەلایەن ڕێکخراوی کەلتوری نەتەوە یەکگرتوەکان
(یونسکۆ)٢١ی شوباتی هەموو ساڵێک بە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک دەسنیشان کرا وەک ڕێزێک بۆ سەرجەم زمانەکانی جیهان،بەهۆی ئەو ڕووداوەوە ساڵی ١٩٩٩بە مەبەستی ڕێزگرتن و نرخ بەخشین بەسەرجەم زمانەکانی نەتەوەکانی جیهان (یونسکۆ) ڕۆژی ٢١ شوباتی وەک ڕۆژی جیهانی زمانی زگماکی دەستنیشان کرد.

بەگشتی زانایانی بواری زمان، زمان بەو دیاردەیە شرۆڤە
دەکەن و وەک ئامرازێک بۆ پەیوەندی گرتن و لێکگەیشتن بەکاردەهێنرێت، بەڕەگەزێکی سەرەکی ڕۆشنبیری ناوی دەبەن،بۆ پاراستنی کەلتوری نەتەوەکان و گواستنەوەی لە نەوەیەکەوە بۆنەوەیەکی تر. بەپێی دوا زانیاریەکان بێت لە جیهان دا نزیکەی شەش هەزاروحەوت سەد زمان لە جیهان دا هەن،مەترسی لەناوچونی زمانیش بەردەوامی هەیەو بەپێی دوا ئامارەکان بێت لە ساڵی ١٩٥0وە نزیکەی ٢00 زمان لەناو چون،پسپۆڕان و شارەزایانی بواری زمان پێیان وایە لەسەد ساڵی داهاتوودا نیوەی زمانەکانی جیهان لە لێواری لە ناوچون و هەڕەشەی نەمان دان،چونکە لە ئێستادا ١84زمان لە جیهان دا کەمتر لە ١0کەس بەکاری دەهێنن. سەبارەت بە زمانی کوردی،هەرچەندە زمانێکی دەوڵەمەندو چەندین زاراوەو دیالێکتیکی جیاوازی هەیە،بەڵام جێگای داخە تا ئێستا خاوەنی زمانێکی ستانداردی یەکگرتوو نیە،هەرچەندە سەرەڕای هەڕەشەو قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە پارچەکانی کوردستان زمانی کوردی کاڵ نەبوتەوە و لەبەرەو پێشچونە،ئەوەش نەک لەسەر دەستی دامودەزگا دەوڵەتی و حیزبیەکان بەڵکو لەلایەن ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و خوێنەوارانەوە زمانی کوردی پەرەی پێ دراوەو بە زیندویی هێڵدراوەتەوە. وەک ئاماژەمان پێدا زمانی کوردی لە چەندین زاراوەو دیلێکتیک پێک هاتوە کورد لە کوردستان بە چوار زاراوەی سەرەکی قسە دەکەن وەک:-
٭ زاراوەی کرمانجی باکور(کرمانجی):- بایەزیدی،بۆتانی، هەکاری، بادینانی. شەمدینانی، زاراوەی ڕۆژئاوا.
٭ زاراوەی کرمانجی ناوەڕاست (سۆرانی):- موکریانی،سۆرانی، سلێمانی، گەرمیانی.
٭ زاراوەی کرمانجی خواروو(لوڕ):- لوڕی ڕەسەن،بەختیاری، مامەسێنی،کۆهگڵۆ، لەک و کەڵهوڕ.
٭ زاراوەی گۆران:- گۆرانی ڕەسەن،هەورامانی، باجەلانی و زازا. سەرەڕای دیاری کردنی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک لەلایەن ڕێکخراوی کەلتوری نەتەوەیەکگرتوەکانیشەوە زمانی کوردی لە باکورو ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان قەدەغەیەو مافی کەلتوری و خویندنیان بە زمانی کوردی وەک پێویست دەستەبەر نەکراوە، جگە لە باشوری کوردستان زمانی کوردی لە پاڵ زمانی عەرەبی زمانی فەرمی و ڕێگەپێدراوە پێکهاتەکانی تری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە ڕێگەیان پێ دراوە بە زمانی خۆیان
بخوێنن و قسەی پێ بکەن بە بێ هیچ ڕێگریەک

ھەواڵی زیاتر