چواس خالید – هەولێر
به گوژمه‌ی زیادتر له ٦٣ ملیۆن دیناری عێراقی، پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریی قیرتاوكردنی شه‌قام و دانانی ئاوه‌ڕۆیی لووله‌یی له گه‌ڕه‌كی گوڵانی بنه‌سڵاوه‌ی هه‌ولێر جێبه‌جێ كرا، هاوكات پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی قیرتاوكردنی ژماره‌یه‌ك شه‌قامی گه‌ڕه‌كی تووه‌ڕه‌ق له شاری هه‌ولێر به گوژمه‌ی زیادتر له ١٥٢ ملیۆن دیناری عێراقی جێبه‌جێ كرا.
ڕۆنان و پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری له شاری هه‌ولێری پایته‌خت به‌رده‌وامه و له چوارچێوه‌ی پلانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌ش به هاووڵاتیان ده‌كرێت و ڕۆنانی پڕۆژه‌ی نوێی دیكه‌یش به‌رده‌وامه.
له چوارچێوه‌ی خزمه‌تكردنی زیادتری هاووڵاتیانی شاری هه‌ولێر و به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان، له گه‌ڕه‌كی تووه‌ڕه‌ق، پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریی قیرتاوكردن و كۆنكرێتكردنی شه‌قام و كۆڵانه‌كان له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی هه‌ولێر جێبه‌جێكرا.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی قیرتاوكردن و كۆنكرێتكردنی شه‌قامه‌كانی تووه‌ڕه‌ق، بریتییه له قیرتاوككردن و كۆنكرێتكردنی ژماره‌یه‌ك كۆڵان و شه‌قام، كه مه‌ودای بیست هه‌زار مه‌تر دووجا، كاری ئاماده‌كاری و فه‌ڕشكردنی چینه‌كانی تێكه‌ڵێ بۆ ته‌واوی شه‌قامه‌كان كراوه، هاوكات چوار هه‌زار و پێنج سه‌د مه‌تر دووجا، كاری قیرتاوكردن و كۆنكرێتكردن بۆ ته‌واوی شه‌قامه‌كان كراوه.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی قیرتاوكردن و كۆنكرێتكردنی شه‌قامه‌كانی تووه‌ڕه‌ق، به گوژمه‌ی سه‌د و په‌نجا و دوو ملیۆن و شه‌ش سه‌د هه‌زار دیناری عێراقی و له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ١٥%ی داهاتی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی هه‌ولێر جێبه‌جێكراوه و ئێستا به كوالێتی به‌رزه‌وه خراوه‌ته خزمه‌ت دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌وه.
پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و جیا له‌و پڕۆژه‌یه و هه‌ر له پارێزگای هه‌ولێر، به گوژمه‌ی زیادتر له شه‌ست و سێ ملیۆن دیناری عێراقی، پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریی له گه‌ڕه‌كی گوڵانی بنه‌سڵاوه جێبه‌جێكرا.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی قیرتاوكردن و ڕۆنانی ئاوه‌ڕۆیی لووله‌یی له گه‌ڕه‌كی گوڵانی بنه‌سڵاوه، له چوارچه‌وه‌ی پلانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی بنه‌سڵاوه‌یه، كه كه له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ١٥%ی داهاتی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی بنه‌سڵاوه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی قیرتاوكردن و ڕۆنانی ئاوه‌ڕۆیی لووله‌یی له گه‌ڕه‌كی گوڵانی بنه‌سڵاوه، بریتی بوو له، ڕێكخستنه‌وه‌ی شه‌قام به ڕووبه‌ری سێ هه‌زار و دوو سه‌د مه‌تر دووجا و دروستكردن و ڕۆنانی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی به تیره‌ی شه‌ست سانتیمه‌تر شیشدار به درێژایی هه‌شتا مه‌تر دووجا، قیرتاوكردنی شه‌قام به رووبه‌ری سێ هه‌زار و دوو سه‌د مه‌تر دووجا.
هه‌ر له پڕۆژه‌كه‌دا، بۆڕی پلاستیكی به تیره‌ی چل سانتیمه‌تر و به درێژایی پازده مه‌تر و ڕنانی چاڵی پشكنین و چاڵی وه‌رگرتنی ئاو بنیادنراوه.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی قیرتاوكردن و ڕۆنانی ئاوه‌ڕۆیی لووله‌یی له گه‌ڕه‌كی گوڵانی بنه‌سڵاوه، به گوژمه‌ی شه‌ست و سێ ملیۆن و چوار سه‌د و هه‌شتا هه‌زار دیناری عێراقی و به كوالێتی به‌رز جێبه‌جێكرا و ئێستا خراوه‌ته خزمه‌ت دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌وه.
له هه‌رێمی كوردستان ڕۆنان و بنیاتنانی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییەکانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه، كه له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی پێشكه‌ش به هاووڵاتیانی ده‌كات، له‌كاتێكدا ماوه‌ی ١٢ ساڵه حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ به بیانووی جۆراوجۆر به‌شه بودجه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه.

