مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو کۆبووەوە

ئەمڕۆ شەممە 19ی شوباتی 2022 لە دووەم ڕۆژی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ نایف ئەلحەجرەف ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی وڵاتانی کەنداو لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.

هەروەها ئاماژە بە سەردانەکانی ئەم دواییەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی کەنداو کرا و جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتانی کەندا و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە.

ھەواڵی زیاتر