سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك په‌رله‌مانتارى ئه‌ڵمانى كۆبووه‌وه
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2022/2/18 له دوا ديداريدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان چاوى به به‌ڕێز تۆمارس ئه‌رندل سه‌رۆكى ليژنه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا و ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى گرووپى په‌رله‌مانته‌رانى CDU و CSU كه‌وت.
له ديداره‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا و چۆنيه‌تيى بره‌ودانى زياتر به بواره‌كانى هاريكارى و په‌يوه‌ندييه‌كان، پشتگيريى و يارمه‌تييه‌كانى ئه‌ڵمانيا بۆ هه‌رێمى كوردستان و دۆخى عيراق به‌گشتى خرانه به‌ر باس.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاسى پشتگيرى و هاوكارييه مرۆيى و سه‌ربازييه‌كانى ئه‌ڵمانياى بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و هيواى خواست په‌رله‌مان و حكوومه‌تى ئه‌ڵمانى له پشتگيرى و يارمه‌تيدانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بن.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پرسى كۆچ و كۆچبه‌ران، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.