د. عەبدوڵا شێرکاوەیی
ئەگەرچی لەم رۆژگارەدا راگەیاندن و کاری رۆژنامەگەری بە تەنها خۆی لە رۆژنامەی کاغەزی و خوێندراو نابینێتەوە، بەڵکو بە شێوەی دیجیتاڵ و لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش پێشوەچوونێکی گەورەی بەخۆوە بینیوە، ئەم فۆرمە لە بواری راگەیاندن هەرچەندە لە رووی خێرایی دەسکەوتنی زانیاری و پەیوەندیی راستەوخۆ بە خوێنەر و کەمخەرجی و فراوانی تۆڕی بەشداربووان و گواستنەوەی دەنگ و رەنگ پێشکەوتنێکی بەهێزی هەیە، بەڵام رەنگە وەک پێشتر لە رووی هەستی بەرپرسیارێتی و ئەتەکێتی پیشەیی و رەچاوکردنی بەها و قیەمی کولتووری وەک پێویست گوزارشت نەکات و لە ئاست پێشکەوتنەکانی رۆژگار؛ ستراتیژێکی ئەوتۆی لە گەشەپێدانی کۆمەڵگە و سێکتەرە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان نەبێت!
راگەیاندنی ئایینی – ئیسلامی- دەتوانێت ڕۆڵێکی باش ببینێت لە دروستکردنی کۆمەڵگایەکی باشتر، ئەگەر لەسەر بنەماکانی ڕاستگۆیی، دادپەروەری و بەرپرسیاریی بەکار بهێنرێت و لە چوارچێوەی ئامانجی بڵاوکردنەوەی پەیامە جوان و رەسەنەکانی ئیسلام و گەشەپێدانی هۆشیاریی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی و ڕێنمایی گەنجان و کۆمەڵگا و پەرەپێدانی یەکگرتوویی و ئاشتی خۆی ببینیێتەوە.
ئەوەی زۆر جار جێی گلەییە لەم نێوەدا، نەبوونی تۆڕێکی گەورەی میدیایی و جیهانیە، کە گوزارشت لە دۆخی دینداری گەلی کورد بکات و مێژووی پڕ سەروەری و خزمەت و سەروەرییەکان بگوازێتەوە بۆ جیهانی ئیسلامی، تا بۆ هەموو لایەک روون بێت کورد چەندە گەلێکی دیندارو ئاشتیخواز‌و مرۆڤ دۆست و خاوەن فەرهەنگێکی رەسەنە، ئەو گەلەی لە زۆربەی میللەتانی دنیا ئایینی ئیسلامی جوانتر وەرگرتووە و پەیڕەوی کردووە، خزمەتی ئایینی کردووە بەڵام ئایینی نەکردۆتە پەیژە بۆ سەرکەوتن و گەیشتن بە ئەجێندا و ئامانجە تایبەتی و سیاسیەکان.
کەواتە قسە لەسەر کاریگەری و لێکەوتەو ئەرک و ئامانجەکانی راگەیاندنە لەناو خۆی کۆمەڵگە بە تایبەت لە رووە ئایینیەکەی، کە دەتوانین بڵێین زانایانی ئایینی کاراکتەرێکی گرنگ و کاریگەری ئەو مەیدانەن و لە رێیی نووسین و پەیام و ئامۆژگاری و مینبەر و ناوەندە ئایینیەکانەوە خزمەتێکی گەورەییان پێشکەش بە کۆمەڵگە کردووە، لەگەڵ فراوانی شەپۆلە جۆراوجۆرەکانی کرانەوەو بەربەست و ئالنگارییەکانی رۆژگار و نەبوونی سانسۆری پێویست لە دنیای دیجیتاڵی و پێشکەوتنە خێرایەکان، توانیویانە دۆخی کورد لەسەر رێ و رێبازی دینداری و پابەندی بە بەها ئایینی و کولتوورییەکان بهێڵننەوە و زۆرێک لەو دیاردانەی مەترسین بۆ سەر کیان و کۆمەڵگە لا بدەن و ببنە هەوێنی چاکەکاری و ئارامی کۆمەڵایەنی و نیشتمانی.
ڕاگه‌یاندن لە تەرازوی ئیسلامدا ئەرک و ئەمانەت و بەرپرسیارێتییە، قورئانی پیرۆز زۆر بنەمای گرنگی بۆ کاری گەیاندن و بواری راگەیاندن داڕشتووە، لەوانە: (وَلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولَٰئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْئُولًا) الإسرا‌ء:36، (كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ) يل عمران:110، (وَقُولُوا لِلنَّاسِ حُسْنًا) البقرە:83، (وَقُولُوا قَوْلًا سَدِيدًا) الأحزاب:70، هتد.
بەو پێیەی بێت راگەیاندن وێڕای ئەوەی خۆی له ئاراسته‌یه‌كی خێرویستانه و راست‌و ڕاشكاوانه به ره‌چاوكردنی بنه‌ما و رێنماییه گشتیه‌كانی ئیسلام ده‌بینێته‌وه، لە هەمان کات هەستیاری و بەرپرسیارێتی زۆریشی هەیە، کە ناکرێ ئەو گوتارە هیچ کات خاڵی بێت لە راستگۆیی و نیەتپاکی، لێرەوە جیاوازی راگه‌یاندنی ئایینی لەگەڵ راگەیاندنی گشتی دەرەکەوێت، كه خاوه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند و گشتگیره و له هه‌ر كوێی وڵات بایه‌خی پێ بدرێت، به قازانجی ئه‌وه‌ی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و هێزی پاڵپشتی و پێشکەوتن بە گەل و نیشتمان دەدات، به‌ڵام هه‌ر كات ئه‌و په‌یام و راگەیاندنە بە ئاراسته‌یه‌كی پێچه‌وانه‌وه، یان له چوارچێوه‌یه‌كی بیری ته‌سك، یان بۆ ئامانجی تایبه‌تی، یان له پێناو ئایدیۆلۆژیایه‌ك كورت كرایه‌وه، ئه‌و كات كاریگه‌رییه‌كانیشی ناچنه خانه‌ی ئومێد‌و ئەنجامی ئەوتۆ لەسەر ئەرزی واقع دروست ناکات.
ئه‌مڕۆ راگه‌یاندن بۆته به‌شێكی كاریگه‌ر و گرنگی ژیانی خه‌ڵك، به شێوه‌یه‌ك زیاتر حهدهسهكان له ئاوێنه‌ی راگه‌یاندن و میدیا ده‌زانرێن و وه‌رده‌گیرێن، بۆیه ئه‌ركه‌كه‌ش قورسترە و بگره پێویستیشی به فۆرم و میكانیزمی تازه هه‌یه، تا وێنه‌یه‌كی كاریگه‌ر بخاته مەیدانەوە، راگه‌یاندنی ئیسلامی هیچ كات بێكاریگه‌ر نه‌بووه، به‌ڵكو خوڵقێنه‌ری هێزی كاریگه‌ریه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، چونكه راگه‌یاندنێكه په‌یامداره و هه‌میشه‌ش به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه ده‌كات، بۆ پێگه‌یاندنی ئه‌و ئامانجانه‌ی له پێناویدا خۆی ده‌بینێته‌وه.
ئه‌ركی راگه‌یاندنی ئایینی خۆی له بایه‌خدان به بیر و باوه‌ڕ و هۆشیاری بسڵمانان و زانیاری دروست و ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ر به پێی بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌ت له چوارچێوه‌ی ئه‌مر به چاكه و نه‌هی له خراپه به‌دی ده‌كرێ، له‌هه‌مان كاتدا رووبه‌ڕووی هه‌ر بۆچوون و ته‌وژمێك ده‌بێته‌وه، كه به زیانی كۆمه‌ڵگه‌ی بسڵمان و خاك و نیشتمان ئاراسته بكرێ، به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌ته‌كان چه‌مكه‌كانی (خێر و ئاشته‌وایی و ئومێد) ون ناكا و میسداقیه‌تی خۆیشی ده‌پارێزێ، ئا به‌و شێوه ده‌چێته پێشه‌وه‌و له ناوه‌رۆكێكی پاك و پڕ ئیخلاس به‌ره‌و ئامانجه‌كانی رێگه ده‌گرێ.
راگەیاندن و کاری رۆژنامەگەری بەرپرسیارێتی و ئەمانەت و ئەخلاقە، ناکرێ بە شێوەیەکی ناتەندروست و بە مەرام و میزاجی تایبەتی و کەسی مامەڵەی پێوە بکرێت، بەڵکو پێویستە لە چوارچێوەی ئادابی گشتی و یاسا‌و رەچاوکردنی بەهاكانەوە بێت، ئەرکی رۆژنامەنووسان ئەوەیە بەرپرسیارانە و پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ پرس و پێشهاتەکان بكەن و، هۆشیاری و زانیاريی دروست و هاوسەنگی و سه‌قامگيری و پاراستنی ئاشتەوايی كۆمەڵایەتی و بنەمای پێکەوەژیان و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و وڵات لەبەرچاو بگرن.
ناکرێ ئاراستەی راگەیاندن لەرێی بابەت و بەرنامەی نەشیاو و گوماناوی و بریندارکەری شعووری خەڵک بەرەو ئاقاری خراپ و تێکدان و ترازان بچێت و لەجیاتی پێدانی هۆشیاری ئاریشەو گرفت بۆ کۆمەڵگە زیاد بکات.
له‌و قۆناغه‌شدا ئه‌ركی ئه‌و راگه‌یاندنه زیاتر خۆی له ئه‌ستۆی زانایانی ئایینی ده‌بینێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان كاراكته‌ری ئه‌و بوارنو ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما گشتیانه‌ی سه‌ره‌نجام یه‌ك هه‌ڵوێست بن له ئه‌دای ئامانجی به‌رده‌میان، كه گرنگی دانی هه‌ستی ئایینپەروهری و نیشتماندۆستیه، وێڕای به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری كۆمه‌ڵگه‌و بیناكردنی رۆڵه‌كانی میلله‌ت له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌كی چاك‌و خێرویستو كه‌سایه‌تیه‌كی دامه‌زراوه‌وه.
گرنگه راگەیاندنی ئایینی سەرچاوەیەکی جێی متمانە بێت، كار بۆ سڕینه‌وه‌ی شوێنه‌واری ناكۆكییه‌كان بكات و خۆی لە زمانی هەڕەشەو زبر و نامۆ و نزم بپارێزێت، هه‌وڵ بدات زهمینهسازیةك بكات بۆ داڕشتنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی په‌یوه‌ندییه‌كان، كه زامنی مانه‌وه‌ی ڕۆحییه‌تی یه‌كتر قه‌بوڵكردن بێت له سه‌ر بنچینه‌ی ڕێزگرتن له یه‌كتر و هه‌ڵبژاردنی دیالۆگ بۆ له تێگەیشتنی بەردەوام له كاتی کێشە و ئاڵۆزییەکاندا، چونکە ئه‌ركی راگه‌یاندنی ئیسلامی گه‌یاندنی شته‌كانه وه‌ك خۆی، ههڵسهنگهاندنی بابهتهكان به ئینصافه‌وه، لێكدانه‌وه‌ی حهدهسهكانه به‌ره‌چاوكردنی بنه‌ما ئهخلاقیەکان و پیرۆزیه‌كان، به‌ر له‌وه‌ی ئیدانه‌كردنی تێدا بێت گه‌یاندنه، به‌ر له‌وه‌ی تووڕەیی هه‌بێ نه‌رمی و ئارامیه، له سه‌رووی هه‌مووشیه‌وه راگه‌یاندێكی ئامانجداره.
ئه‌گه‌ر ئه‌ركی راگه‌یاندنی ئایینی تا دوێنێ ئه‌ركێك بووبێ، ئه‌وه به ته‌ئكید ئێستا ئه‌ركه‌كه چه‌ند باره بۆته‌وه‌و بگره هه‌نگاوه‌كانیشی جیاوازترن، ئه‌گه‌رچی ته‌كنه‌لۆجیا وه‌ك ئاله‌تێكی مه‌عنی هاوكاره له‌و گه‌یاندنه، به‌ڵام كێشه گه‌یاندن نیه، هێنده كێشه له‌ودایه، كه چی‌و چۆن‌و له‌به‌رچی ئه‌و شته ده‌گه‌یه‌ندرێ، ئێمه هه‌موو ده‌زانین ئه‌و سه‌رچاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی له پشت راگه‌یاندنی ئایینیەوەیە، هیچ كهموکورتیەکی تێدا نیه و بۆ هه‌موو زهمهنهكانیش ده‌گونجێ، هه‌روه‌ك بۆ هه‌موو پرسیاره‌كانیش وڵامی پێیه، به مانایاكی تر له ناو بازنه‌ی ئایین و سه‌رچاوه‌كانی شتێكمان نیه به ناوی كێشه، به‌ڵكو كێشه له‌و شێواز و ئوسلوبهیه كه ئایین عه‌رز ده‌كات، ئه‌مه‌یه وای كردووه زۆرجار راگه‌یاندنی ئایینی تووشی جۆرێک لە دوورکەوتنەوە لە مەبەستە باڵاکانی شەریعەت و قه‌یران و پێكدادان و ده‌رچوون له ئه‌سڵه په‌یامه‌كه بێت.
راگەیاندن وەک چەمک و واتا، بەلای کەمی پتر لە هەزار جار له قورئانی پیرۆز و فەرموودەکانی پێغه‌مبه‌ری (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) هاتووە و لە چوارچێوەی ماددەی (قول)ــدا خۆی دەبینێتەوە، ئامانجی سەرەکی ئه‌وه‌یه ئه‌مڕۆی کۆمەڵگە لە دوێنێ باشتر و به‌یانیشی لە ئەمڕۆ چاکتر بکات، ده‌یه‌وێ دین‌و دنیا، مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه، ژیار و ژینگه، به‌جوانترین شێوه ئاراسته بكات.
کەواتە بۆ ئەوەی راگەیاندن تەنها لە گەیاندنی هەواڵ کورت نەکرێتەوە و، بۆ ئەوەی لە ئاست قۆناغەکە و ئامانجی باڵای پەیامی مرۆڤدۆستی و پێکەوەژیان و هۆشیاری نەتەوەیی و خزمەتی کیان و نیشتمان بێت، ئەرکە هەمووان بە ئەمانەت و هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ راگەیاندنی نوێ و بەتایبەت دیجیتاڵی بکەن، هەم بۆ ئەوەی ئاراستەی کار و هەنگاوەکان بەرەو پێشکەوتنی پتر ببەین، هەمیش خۆمان لەدەست راگەیاندنی بازاڕی سۆشیال میدیا قوتار بکەین، کە هەر رۆژەو ئاراستەی کۆمەڵگە و کۆمەڵایەتیمان بەرەو دۆخێکی نالەبار و نەخوازراو دەبات و، لە بەهاو کولتووری رەسەن، ئینتیما بۆ خاک و نیشتمان دوورمان دەخاتەوە.
* ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و وتەبێژی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان.

