ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.4.15، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشداریی لە مەراسیمی پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی «سەنتەری ڕۆشنبیری سوڵتان موزەفەرەدین» کرد.
لە مەراسیمەکەدا، کە ئەحمەد کانی، بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندن و ئاری نانەکەلی، بەرپرسی لقی16ی پارتی و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی حکومی و کەسایەتییە ئەکادیمی و ڕۆشنبیرییەکان ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر وێڕای پیرۆزبایی، دەستخۆشی لە کار و چالاکییەکانی سەنتەرەکە کرد لە پێناو برەودان بە مێژوو و کولتووری شاری هەولێر و پاراستنی ناسنامەی ڕەسەنی شارەکە.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پارێزگای هەولێر بەردەوام پاڵپشت و هاوکاری ئەو ناوەندە مەعریفی و ڕۆشنبیرییانە دەبێت کە خزمەت بە بزووتنەوەی ڕوناکبیری و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان دەکەن.

