لە هەفتەی داهاتووەوە نرخی غاز لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ڕوو لە دابەزین دەکات. ئاری کاکەشین، بەڕێوەبەری نەوت و کانزای هەولێر ئاشکرای کرد کە ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لەلایەن کۆمپانیای “دانا غاز”ەوە زیادی کردووە، ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر هەرزانبوونی نرخ و ئاساییبوونەوەی دابەشکردنی غاز بەسەر هاووڵاتییاندا.
بەڕێوەبەری نەوت و کانزا جەختیشی کردەوە کە دابەشکردنی غاز هەر بە کارتی ئەلیکترۆنی دەبێت و بە زیادبوونی بەرهەمەکەش، بڕی زیاتر دەدرێتە بریکارەکان. پێشبینیش دەکرێت لەگەڵ ئەم هەنگاوەدا، نرخی غازی بازرگانیش لە بازاڕەکاندا بە شێوەیەکی بەرچاو کەم ببێتەوە.

