سەرۆکی هەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی زیگی مارچ ده‌کات

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانه‌واده‌ی زیگی مارچ ده‌کات.

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دواییی سیاسەتوان و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئەڵمانیا و دۆستی دێرینی گەلی کوردستان، زیگی مارچم پێگەیشت.

پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و هاوڕێ و دۆستانی دەکەم و هاوسۆز و هاوبه‌شی خەمیانم.

لە خوای مەزن داواکارم گیانی بخاتە بەر بەزەیی و میهرەبانیی خۆی و دڵنه‌وایی و ئارامی بە کەسوکاری ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

ھەواڵی زیاتر