رۆژنامەی ھەولێر

بڵاوکرانەوەی کتێبێك دەربارەی ڕووماڵی هەواڵ

 

 

وا بڕیارە لە ساڵیادی دەرچوونی یەكەم ڕۆژنامەی كوردی لە ٢٢ـی نیسان، كتێبێكی دیكەی (سەدیق سەعید ڕواندزی) بە ناوی (هەواڵ و ڕووماڵی هەواڵ) چاپ و بڵاو بكرێتەوە.

ناوەرۆكی ئەم كتێبە، چەند سەرنجێكی ڕەخنەییە لە بارەی ڕووماڵی هەواڵ لە میدیاكان و جیاكردنەوەی هەواڵ لە ناهەواڵ و هەروەها زمانی داڕشتن و بایەخ و پێگەی هەواڵ لەو سەردەمەدا. نووسەر لە كتێبەكەیدا باس لەوە دەكات كە ئایا دەكرێ هەموو ڕووداوێك بكرێتە هەواڵ؟ هەواڵ چییە؟ چۆن هەواڵ جیا دەكەینەوە لەو ڕووداوانەی بەهای هەواڵیان نییە؟ هەروەها باس لە شوناسی ڕۆژنامەنووس دەكات، بەو مانایەی دەكرێ بە هەموو مایك‌ بە دەستێك بگوترێت ڕۆژنامەنووس؟ ڕۆژنامەنووس چۆنە و تایبەتمەندییەكانی چین؟ ئەمانە و چەند بابەتێكی دیكە.
شایانی ئاماژەكردنە بەرگی كتێبەكە لەلایەن شێوەكار و دیزاینەر مامۆستا (هێرش مەغدید باشە) كراوە و كتێبەكە خوا یار بێت، بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری كوردییەوە بڵاو دەكرێتەوە.