شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی سەردانی بەغدای کرد و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرد.
شاندەکەی پارتی، لەگەڵ سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و بەرپرسانی چوارچێوەی ھەماھەنگی کۆبوونەوە و سەردانی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نووری مالیکییان کرد و ھەریەکە لە بەڕێزان ھادی عامری و موحسن مەندەلاوی و عامر ئەلفایز ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
هەروەرها لەتیف جەمال رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگترین پرسە سیاسی و نیشتمانییەکان کرا، سەرۆککۆمار جەختی لە گرنگی بەردەوامبوونی لێکتێگەیشتن و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان کردەوە، بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و پشتگیریکردنی پرۆسەی سیاسی لە رێگەی دیالۆگی بونیادنەر و هاوبەشی نیشتمانییەوە.
دواتریش شاندی پارتی، بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی کۆبوونەوە و جەختیان لە هەماهەنگی زیاتری نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و حکوومەتی فیدراڵ کردەوە و نیگەرانییەکانیان لە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

