رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکومەت و نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

ئەمڕۆ یەکشەممە 3/22، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆز مایکڵ واڵتز نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد.

هەروەها گفتوگۆیان لەبارەی کاریگەرییەکانی قەیرانی ئابووری لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕێگەدان بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆریی هەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا کرد ، وەک هەنگاوێک بۆ یارمەتیدان و کەمکردنەوەی بارگرانی دۆخی دارایی.

هەردوولا جەختیان لە گرنگی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە.