له گه‌ڕی نۆزده‌یه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان سه‌یدسادق له نێو یاریگه‌ی خۆی نۆیه‌مین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، یانه‌ی سیروانی نوێش ریمۆنتادای به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌دا كرد و هه‌ولێریش له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد، یارییه‌كی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش كێشه‌ی تێكه‌وت و به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌وه نیوه‌ی دووه‌م ته‌واو نه‌كرا.
زاخۆ له دۆزه‌خی یاریگه‌ی سه‌یدسادق سووتا
یانه‌ی سه‌یدسادق له نێو یاریگه و له‌به‌رده‌م ئاپۆڕای هانده‌رانی میوانداریی زاخۆی ده‌لالی كرد، له نیوه‌ی یه‌كه‌م هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتربهه‌ژێنن و رووداوه گه‌وره‌كه بۆ نیوه‌ی دووه‌م دواكه‌وت.
لە دەستپێکی نیوەی دووەم سەیدسادق تاکە گۆڵی سەرکەوتنی یارییەکەی له رێگه‌ی فه‌رمان عوسمان تۆمار كرد و هەشتەمین سەرکەوتنی لەم وەرزە بەدەستهێنا.
سەیدسادق لە کۆی هەژدە یاریی هەشت سەرکەوتن و چوار یەکسان بوون و شەش دۆڕانی هەیە و باڵانسی خاڵەکانی بۆ 28 خاڵ بەرز کردەوە و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی سه‌ركه‌وت، لە بەرامبەردا زاخۆ تامی نۆیەمین دۆڕانی کرد و لەگەڵ چوار یەکسان بوون و پێنج دۆڕان بە خاوەنی 17 خاڵ بۆ خانه‌ی چوارده‌یه‌می ریزبه‌ندی دابه‌زی.
هه‌ولێر به‌هێزه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و دۆخی شێروانه‌ی خراپتر كرد
هەولیر بە ئامانجی رزگاربوون لە خانەکانی دواوەی ریزبەندی چووە یاریگای شێروانە و یارییەکەشی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە خاوەن یاریگا بردەوە، کە لەم یارییە هەولێر یاریی بە چەند یاریزانێکی خولی عێراقی کرد.
لە کۆتاییەکانی نیوەی یەکەم هەولێر گۆڵی یەکەمی لە رێگه‌ی عەبدلڕەحمان هێرش تۆمار کرد، دواتر محەمەد هاوار لە دەستپێکی نیوەی دووەم گۆڵی دووەمی هەولێری لە دژی شێروانە کرد. لە دوا ساتەکانی نیوەی دووەمیش سەڵاح حەسەن گۆڵی سێیەمی تۆمار کرد و به ته‌واوه‌تی شێروانه‌ی چه‌ك كرد.
هەولێر دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی بژار ئه‌كره‌می راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ی تۆمار كرد كه ئه‌مه پێنجەمین بردنەوەی یانه‌كه لەم وەرزه‌ی خوله‌كه، به‌مه‌ش بووه خاوەنی 18 خاڵ و بۆ خانه‌ی دوازده‌یه‌می ریزبه‌ندی سه‌ركه‌وت.
هه‌ندرێن دێربی پایته‌ختی له برایه‌تی برده‌وه
یانه‌ی برایه‌تی له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی هه‌ندرێنی پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی كرد و یارییه‌كه‌شی به 2 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر دۆڕاند.
له نیوه‌ی یه‌كه‌م هه‌ندرێن له رێگه‌ی كاپتنی یانه‌كه‌ی محه‌مه‌د شێرزاد كه به حه‌مه‌لاو ناسراوه گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
له نیوه‌ی دووه‌می یارییه‌كه هه‌ندرێن له خوله‌كی 59 له رێگه‌ی عه‌لا محه‌مه‌د گۆڵی دووه‌میشی تۆمار كرد و یازده‌یه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد.
هه‌ندرێن به كۆكردنه‌وه‌ی 37 خاڵ له لوتكه‌ی خوله‌كه مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی برایه‌تی تووشی پێنجه‌مین شكست بوو، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به كۆكردنه‌وه‌ی 23 خاڵ له خانه‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه.
سیروانی نوێ ریمۆنتادای به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌دا كرد
یانه‌ی سیروانی نوێ له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری كرد و له نیوه‌ی دووه‌م ریمۆنتادای به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌دا كرد و سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی قۆناخی دووه‌می به‌سه‌ر میوانه‌كه‌یدا دووباره كرده‌وه.
له ده‌ستپێكی نیوه‌ی یه‌كه‌م، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له رێگه‌ی عه‌بدوڵڵا سه‌ربه‌ستی كاپتن دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد، دواتر عه‌زیز مه‌حموود ئه‌ستێره‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌ی سیروانی نوێ به لێدانی پێناڵتی جیاوازییه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه و نیوه‌ی یه‌كه‌م به گۆڵێك به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی پێشمه‌رگه كۆتایی هات.
دواتر له نیوه‌ی دووه‌م دیسان ناوبژیوان فیكه‌ی لێدانی پێناڵتی له به‌رژه‌وه‌ندی سیروانی نوێ لێدا و ئه‌مجاره‌شیان عه‌زیز مه‌حموود لێدانه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، رووداوه گه‌وره‌كه روویداوه و سیروانی نوێ له رێگه‌ی ئاكار عه‌بدولحه‌میده‌وه گۆڵی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و به‌مه‌ش یاریزانانی سیروانی نوێ توانیان له یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌دا به‌ده‌ستبهێنن.
سیروانی نوێ به 34 خاڵ له خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی خولی نایاب مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر تووشی پێنجه‌مین شكست بوو، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به كۆكردنه‌وه‌ی 21 خاڵ له خانه‌ی ده‌یه‌م مایه‌وه.
شه‌قڵاوه به گۆڵێكی كوشنده له دهۆكی برده‌وه
یانه‌ی دهۆك له نێو یاریگه و به‌رده‌م هانده‌رانی میوانداریی شه‌قڵاوه‌ی كرد، یارییه‌كه له نیوه‌ی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
دواتر له كۆتاییه‌كانی كاتی زیادكراوی نیوه‌ی دووه‌م، ناوبژیوان فیكه‌ی لێدانی پێناڵتی له به‌رژه‌وه‌ندی شه‌قڵاوه لێدا و شه‌قڵاوه لێدانه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ كرد و به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ی برده‌وه و شه‌قڵاوه تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌می له یانه‌ی دهۆك كرده‌وه، به‌وپێیه‌ی دهۆك له قۆناخی یه‌كه‌م له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به 2 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ی بردبووه‌وه.
یانه‌ی شه‌قڵاوه سێیه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد به 16 خاڵ له خانه‌ی پازده‌یه‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی دهۆك به 22 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له خانه‌ی نۆیه‌م ده‌بینرێت.
ئارارات یاریگه‌ی به‌رامبه‌ر سۆران جێهێشت
یانه‌ی سۆران له نێو یاریگه و له‌به‌رده‌م ئاپۆڕای هانده‌رانی میوانداریی ئاراراتی كرد و یارییه‌كه‌ش كێشه و گرفتی تێكه‌وت و ته‌واونه‌كرا.
له نیوه‌ی یه‌كه‌م، یانه‌ی ئارارات لێدانێكی پێناڵتی له‌ده‌ستدا و هه‌ردوولا به‌بێ گۆڵ له نیوه‌ی یه‌كه‌م یاریگه‌یان جێهێشت.
رووداوه گه‌وره‌كه‌دا له ڕێڕه‌وی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی یاریزانانی هه‌ردوولا له یاریگه‌وه به‌ره‌و ژووری جلگۆڕین روویداوه، كه تێیدا كه‌سێك له ستافی هونه‌ری یانه‌ی سۆران له‌گه‌ڵ سه‌لام ئه‌حمه‌دی به‌رگریكاری ئارارات تووشی به‌ریه‌ككه‌وتن و مشت‌ومڕ ده‌بن و به‌هۆیه‌وه یاریزانه‌كه‌ی ئارارات زامدار ده‌بێت، له به‌رامبه‌ردا ئه‌وه‌دا یاریزانانی ئارارات بڕیارییاندا بۆ نیوه‌ی دووه‌م نه‌گه‌ڕێنه‌وه یاریگه و راسته‌وخۆ به‌ره‌و پیرمام گه‌ڕانه‌وه.