ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شا عەبدوڵای دووەم شای ئوردن دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئوردن و ناوچەکە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنەیان تاوتوێ کرد.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی پێشهاتەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکان و هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و عێراق و ئوردن و وڵاتانی ناوچە کرا.
لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، باس لە قەیرانی ئابووری و دەرهاویشتەکانی لەسەر عێراق و ناوچەکە کرا. ئاماژە درا کە حکوومەتی هەرێم بۆ یارمەتیدان و سووککردنی باری قورسی ئابووری وەک هەنگاوێکی یارمەتیدەر، ڕێگەی بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکی دا.

