ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەرمان تۆپچو کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت: هەردوولا دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکان؛ بیروڕایان گۆڕییەوە. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی برەودانی زیاتر بە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی زیاتری شەڕ و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کردەوە.
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە: دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی هەردوولابوو، هەردوولا هاوڕا بوون کە پێویستە هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ ئەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە نەگلێن و لە هەموو ئاستەکاندا کار بۆ ئەوە بکرێت ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت.
له بهشێكى ديكهى كۆبوونهوهكهدا، نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ توركيا دووپات كردهوه بۆ يارمهتيدان و ئهو ئاسانكارييهى له دهروازهكانى سنوور بۆ هاتوچۆى گهشتياران پێشكهش به هاووڵاتييانى ههرێمى كوردستان و عێراق به گشتی دهكهن.
لە کۆبوونەوەکەدا کاریگەریی شەڕ و ئاڵۆزییەکان بەسەر تورکیاوە و پەیوەندییەکانی هەردوولا و پێشبینییەکان بۆ داهاتووی دۆخەکە و ڕووداوەکان باسکراوە

