عەمەر ئەرگوشی
ئەم وتەیە بۆ من زۆر بە نرخ بوو وە پەردەی لەسەر راستیەک لادا کە مرۆڤ لەناخەوە هەست بەگەورەیی شۆڕشی ئەیلوول بکات کە توانی کورد بەخاکی خۆی ئاشنا بکات و دادپەروەری و راست و رەوایی شۆڕشی ئەیلوول بخاتە بەردەم نەوەیەک کە لەلایەن پێشمەرگەکانی وەک کاک فازڵ میرانیەوە ئەمرۆ بەسەری بەرز بە گوێی خەلکی دەگەیێنن.
قارەمانێتی و خۆڕاگری گەلی کوردستان لە شۆرشی ئەیلوول کە بناخەی ئەمرۆی کوردایەتی و رزگاریان پتەو دانا، ڕۆڵەکانی کورد سنگیان کردە قەلغانی پاراستنی خاکی کوردستان و گەلی کورد و مافە رەواکانی، هەتا ئێستا ئەم شۆرشە مافی خۆی پێنەدراوەو وەک پێویست قوربانی و خەباتی سەختی کورد لە پێناو ئازادی و رزگاریدا نەخراونەتە روو..
دڵنیاین لە زومارەوە شۆرشی ئەیلوول کاک فازل و کوردستانیان لە هەموو کوردستانەوە ئاشناییان پەیدا کردووە بە ئەزمەر و هەموو ئەو چیایانەی کە پێشمەرگە قارەمانەکان بستێکیان نە هێشت داستانێکی قارەمانێتی لێ تۆمار نەکەن. منیان لە گۆشەیەکی دوورەدەستی سەرسنوور تورکیا هەرگوشی خوڕاگرەوە ئاشناکرد کە گڕەکەی بابەگورگور چەند بەگڕە و کەرکوکی دلی کوردستان چەند خوێنی لە دڵ دەڕژێ و بە چ ئەستەمیەک بارزانیی نەمر ئەو شۆرشەی کردە قوربانی سەروەری ئەم شارە خێرلەخۆ نەدیوەی شەهیدان، هەر کوردستانیەک دەیان چیرۆکی ئاشنابوونیان هەیە لەگەل پێشمەرگە و شاخ و بەرخودان و شۆرشە سەرتاسەریەکە٠
شۆڕشی ئەیلوول ئاهەنگی یەکترناسینی کوردستانیەکان بوو بە خاک و جوگرافیایای وڵاتی خۆی، بەرگریکردنێکی سەرسەخەت بوو لە هەبوونی گەلی کوردستان،لەم گۆرەپانی شەرە بەرگریەدا ئاهەنگی یەکترناسین و یەکتر لەباوەش کردنی پێشمەرگەکانی کوردستان بوو لە هەموو دەڤەر و قوژبنەکانی کوردستانەوە،دەستلەملانێیەک بوو بۆ هەتا ئێستاش گەلی کوردستان ئەو یەکگرتن و تەبایی و خوشەویستیەی لە مێژووی دوورو نزیکی خۆیدا نەیدیتبێت٠
سەردەمی شۆرشی ئەیلوول بوو کە گەلی کوردستان بە ئیمکاناتی کەم و ئیرادەی بەهێز رووبەرووی فرۆکە و بومبای ناپالم و دەبابەی مرۆڤ کوژ بوونەوە و سەرتاسەری کوردستانیان کردە یەکپارچە خۆراگری و بەرخودان بە ڕووی دوژمنی داگیرکەر و بۆ هەموو جیهانیان سەلماند کە نەتەوەی کورد و خاکی کوردستان بۆ داگیرکردن ناشێن و پەیڤی یان کوردستان یان نەمانیان کردە وێردی سەرزمان، هەتا ئێستا وزەی ئەم شۆرشە لە گیانی بزاڤی کوردایەتی دا وزە دەبەخشێ و گیانی کوردایەتی و مەردایەتی لە لە کەسایەتی هەموو کوردێکی بەشەرەفدا ئەجولێنێ .
گەورەیی شۆرشی ئەیلوول لەوەدا بوو کە گەلی کوردستان جگە لەو چیایانەی کە کاک فازل و گەلی کوردستان پێی ئاشنابوون دوستێکی تری لەم سەرزەویە نەبوو خۆی پێوەبگرێ و لە دامێنیدا بحەوێتەوە و چەندال سالیش لە خۆراگری و بەرخودانیش بەسەرکەوتویی بەڕابەرایەتی باوکی روحی نەتەوەی کورد بارزانیی نەمر بەردەوام بوو٠

