رۆژنامەی ھەولێر

هەولێر … بەگوژمەی پتر لە ( 36 ملیار و 304 ملیۆن دینار ) لەسەر بودجەی پارێزگا، چەندین پڕۆژە لە کەرتی تەندروستی بۆ خزمەتی هاوڵاتییان ئەنجامدراوە

لە سەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لە چوارچێوەی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان، بە بڕیاری بەڕێز پارێزگاری هەولێر، لە سنووری پارێزگای هەولێر چەندین پڕۆژەی گرنگ و جێی بایەخ لە کەرتی تەندروستی ئەنجامدراوە، لەوانە:-

1- نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری، بەگوژمەی (793 ملیۆن دینار و 900 هەزار ) لەسەر بودجەی پارێزگا.

2- نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی هەولێر+بەشی سوتان
بەگوژمەی ( 145 ملیۆن و 790 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پارێزگا.

3- نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی پیرمام ، بەگوژمەی ( 354 ملیۆن و 748 هەزار دینار ) لەسەر بودجەی پارێزگا.

4- نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی ڕاپەرینی منداڵان، بەگوژمەی ( 88 ملیۆن و 105 هەزار دینار ) لەسەر بودجەی پارێزگا.

5- نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی شەقڵاوە ، بەگوژمەی (435 ملیۆن دینار) + بەرێوەبەرایەتی تەندروستی شقڵاوە بە گوژمەی( 14 ملیۆن و 785 هەزار دینار) لەسەر بودجەی پارێزگا.

6- نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی هەریر ، بەگوژمەی ( 87 ملیۆن دینار ) لەسەر بودجەی پارێزگا.

7- نۆژەنكردنەوەی بنكە تەندروستیەكانی ( قوشتەپە، بێستانە، خانزاد بۆ ددان ، عنکاوە) بەگۆژمەی ( 259 ملیۆن دینار)

ئەو پڕۆژانەی کەدروستیش کراون بریتین لە:-
( بنکەی تەندروست سێبەردان لەژێر جێبەجێکردن دایە بەگوژمەی ( 689 ملیۆن دینار ) ، بنکەی تەندروستی فەرمانبەران لەژێرجێبەجێکردن دایە بەگوژمەی ( 699 ملیۆن دینار ) هەرسێ بنکەی تەندروستی (هەنارە، جمکە، سێکانی) لە هەولێر دەرەوەی شار بەگوژمەی ( 1 ملیار و 51 میلۆن دینار ) و هەرسێ بنکەی (سێوکە،گینج، بڕگوێز) بەگوژمەی ( 1 ملیار و 81 ملیۆن دینار )، دواترینیشیان بنکەی تەندروستی کۆلەکە لە پیرەش، کە لەئێستادا کاری دەرخستە و دیزاینی تەواو بووە بەگوژمەی ( 1 ملیار و 105 ملیۆن دینار ).

تەنها لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر بەگوژمەی ( 36 ملیار و 304 ملیۆن و 594 هەزار دینار ) پڕۆژە ئەنجام دراوە، توانراوە لەڕێگای خێرخوازان و خواپێداوانیش چەندین نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی دیكەش بۆ شاری هەولێری بنیات بنرێت لەوانە:-

1- نەخۆشخانەی دەروونی ( 200 ) تەختەیی هەولێر، لەسەر ڕووبەری ( 38000م2 ) کەزەویکەی لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە بۆ دابین کراوە بەگوژمەی ( 10 ملیار دینار ) لەژێر جێ بەجێ کردن دایە.

2- نەخۆشخانەی قوشتەپە ( 50 )تەختەیی کەزەوییەکەی لەلایەن پارێزگای هەولێر دابین کراوە بە گوژمەی ( 5 ملیار دینار ) لەژێر جێ بەجێ کردن دایە

3- نەخۆشخانەی گەلیاوە کەزەوییەکەی لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە بۆ دابین کراوە بە گوژمەی ( 3 ملیار دینار ) لە ئێستادا تەواوكراوە و لەخزمەت هاوڵاتیان دایە.

4- نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بحرکە ( 50 )تەختەیی کە زەوییەکەی لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە بۆ دابین کراوە و لەئێستا لەژێر جێ بەجێ کردن دایە بەگوژمەی ( 3 ملیار و 500 ملیۆن دینار ).

5- نەخۆشخانەی بحرکە، سەرتای ئەو پڕۆژەیە بەهاوکاری خێرخوازان دەستی پێ کرا، بەلام دواتر لەلایەن رێکخراوەکان و پارێزگای هەولێر تەواو کرا بەگوژمەی ( 6 ملیار دینار ).

6- دروستكردنی بنکەی تەندروستی جۆری ( B ) لە تۆبزاوە ئەحمەدی لەگەرەکی ژیان، بەگوژمەی نزیکەی ( 800 ملیۆن دینار ).

7- دروستكردنی بنکەی تەندروستی جۆری (A) لە گەرەکی زیلان بەگوژمەی ( 2 ملیار دینار )

جێگەی باسە، لەگەڵ هەموو ئەو پڕۆژانەی لە سنوری پارێزگای هەولێر لە كەرتی تەندروستی ئەنجامدراون، سەرەڕای پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەهاوڵاتییان، هەلی کاریشی بۆ سەدان گەنج و لاوان ڕەخساندوە.