ئێواره‌ی ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ ئورسۆلا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی یەكێتی ئەوروپا ئەنجام دا.
لە پەیوەندییەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە و لێکه‌وته‌کانی شه‌ڕ تاوتوێ کران. هەردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر هاریکاریی بەردەوام بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان، هه‌روه‌ها جەختیان لە گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی بەردەوامی یەکێتیی ئەوروپا له عێراق و هەرێمی کوردستان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها دووپاتی کرده‌وه که هه‌رێمی کوردستان به‌شێک نییه له ئاڵۆزییه‌کان و وه‌ک هه‌میشه فاکته‌ری ئارامی و سه‌قامگیری ده‌بێت.
لای خۆیەوە ڤۆن دێر لاین ڕایگەیاند کە سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان جێی بایه‌خی یەکێتیی ئەوروپایه و وەک هاوبەشێکی گرنگ لە ناوچەکەدا لێیان دەڕوانێت. هه‌روه‌ها پابه‌ندیی یه‌کێتیی ئه‌وروپای به به‌رده‌وامیی یارمه‌تیدانیان، دووپات کرده‌وه.

