رۆژنامەی ھەولێر

لە سنووری پارێزگای هەولێر چەندین پڕۆژەی کەرتی تەندروستی بە گوژمەی پتر لە 36 ملیار و 304 ملیۆن دینار ئەنجامدراون.

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت كە ئەم پڕۆژە گرنگ و جێی بایەخانەی کەرتی تەندروستی لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بە بڕیاری پارێزگار لە سنووری پارێزگای هەولێر ئەنجامدراون كە بریتین لەمانەی خوارەوە:-

1- نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری بەگوژمەی (793 ملیۆن دینار و 900 هەزار) لەسەر بودجەی پارێزگا.

2- نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی هەولێر+بەشی سوتان بەگوژمەی (145 ملیۆن و 790 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەی پارێزگا.

3- نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی پیرمام بەگوژمەی (354 ملیۆن و 748 هەزار دینار) لەسەر بودجەی پارێزگا.

4- نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی ڕاپەرینی منداڵان بەگوژمەی (88 ملیۆن و 105 هەزار دینار) لەسەر بودجەی پارێزگا.

5- نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی شەقڵاوە بەگوژمەی (435 ملیۆن دینار) + بەرێوەبەرایەتی تەندروستی شقڵاوە بە گوژمەی (14 ملیۆن و 785 هەزار دینار) لەسەر بودجەی پارێزگا.

6- نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی هەریر بەگوژمەی (87 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەی پارێزگا.

7- نۆژەنكردنەوەی بنكە تەندروستییەكانی (قوشتەپە، بێستانە، خانزاد بۆ ددان، عنکاوە) بەگۆژمەی (259 ملیۆن دینار).

ئەو پڕۆژانەی کە ئێستا دروست دەكرێن بریتین لە:-

بنکەی تەندروست سێبەردان لەژێر جێبەجێکردن دایە بەگوژمەی (689 ملیۆن دینار) بنکەی تەندروستی فەرمانبەران لەژێر جێبەجێکردن دایە بەگوژمەی (699 ملیۆن دینار) هەرسێ بنکەی تەندروستی (هەنارە، جمکە، سێکانی) لە هەولێر دەرەوەی شار بەگوژمەی (1 ملیار و 51 میلۆن دینار) و هەرسێ بنکەی (سێوکە، گینج، بڕگوێز) بەگوژمەی (1 ملیار و 81 ملیۆن دینار)، دواترینیشیان بنکەی تەندروستی کۆلەکە لە پیرەش، کە لەئێستادا کاری دەرخستە و دیزاینی تەواو بووە بەگوژمەی (1 ملیار و 105 ملیۆن دینار).

تەنها لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر بەگوژمەی (36 ملیار و 304 ملیۆن و 594 هەزار دینار) پڕۆژە ئەنجامدراوە، توانراوە لەڕێگای خێرخوازان و خواپێداوانیش چەندین نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی دیكەش بۆ شاری هەولێری بنیات بنرێت لەوانە:-

1- نەخۆشخانەی دەروونی (200) تەختەیی هەولێر، لەسەر ڕووبەری (38000م2) کە زەویکەی لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە بۆ دابینکراوە بەگوژمەی (10 ملیار دینار) لەژێر جێبەجێکردن دایە.

2- نەخۆشخانەی قوشتەپە (50) تەختەیی کە زەوییەکەی لەلایەن پارێزگای هەولێر دابینکراوە بە گوژمەی (5 ملیار دینار) لەژێر جێبەجێکردن دایە.

3- نەخۆشخانەی گەلیاوە کە زەوییەکەی لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە بۆ دابینکراوە بە گوژمەی (3 ملیار دینار) لە ئێستادا تەواوكراوە و لە خزمەت هاووڵاتییان دایە.

4- نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بحرکە (50) تەختەیی کە زەوییەکەی لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە بۆ دابینکراوە و ئێستا لەژێر جێبەجێکردن دایە بەگوژمەی (3 ملیار و 500 ملیۆن دینار).

4- نەخۆشخانەی بحرکە، سەرتای ئەو پڕۆژەیە بەهاوکاری خێرخوازان دەستی پێ کرا، بەڵام دواتر لەلایەن رێکخراوەکان و پارێزگای هەولێر تەواو کرا بەگوژمەی (6 ملیار دینار).

6- دروستكردنی بنکەی تەندروستی جۆری (B) لە تۆبزاوە ئەحمەدی لە گەڕەکی ژیان، بەگوژمەی نزیکەی (800 ملیۆن دینار).

7- دروستكردنی بنکەی تەندروستی جۆری (A) لە گەرەکی زیلان بەگوژمەی (2 ملیار دینار).

جێگەی باسە لەگەڵ هەموو ئەو پڕۆژانەی لە سنووری پارێزگای هەولێر لە كەرتی تەندروستی ئەنجامدراون، سەرەڕای پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە هاووڵاتییان، هەلی کاریشی بۆ سەدان گەنج و لاوان ڕەخساندووە.