ئه‌مڕۆ 14ـی ئاداری 2026، بەبۆنەی یادی له دایكبوونی ” بارزانیی نه‌مر ” سیمبول و ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی گه‌لی كوردستان و بۆ به‌رزڕاگرتنی ئه‌م یاده شكۆداره و وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه له هه‌ولێڕی پایتەخت، بەئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.زانا مەلاخالید، بەرپرسی لقی2 و هێمن قادر، جێگری پارێزگار و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی و کارگێڕانی لق و به‌پرسانی دیکەی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، لە ڕێوەرەسمێکدا هه‌ڵمه‌تێكی “دارچاندن” لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پارک و باخچەکان ده‌ستپێكرد.
جێگەی باسە، بەمەبەستی زیادکردنی ڕێژەی سەوزای لە سنووری پارێزگای هەولێر ساڵانە وەک نەریتێک لەم بۆنە شکۆدارەدا هەڵمەتی فراوانی چاندنی دار بەڕێوەدەچێت، ئەو هەڵمەتانەش کاریگەریەکی زۆر و گرنگیان هەبووە بۆ کەرتی ژینگە و پاک ڕاگرتنی کوالێتی کەش و هەوای شارەکە.

