فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی، داوا لە هاووڵاتییان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات پابەندی رێنوێنییەکان بن.
ڕاگەیەندراوەکە جەخت لە قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی شوێنە بەئامانجگیراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و نزیکبوونەوە لەو شوێنانە دەکاتەوە.
هەروەها داوا لە میدیاکان دەکات بە بەرپرسیاریێتییەوە مامەڵە بکەن و شوێنی ڕووداوەکان ئاشکرا نەکەن، بە پێچەوانەوە سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبنەوە.
بۆ خوێندنەوەی ڕاگەیەندراوەکە کرتە بکە:

