سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی لە یادی 56 ساڵەی ڕێككەوتننامەی 11ی ئادار بڵاو كردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11/3/2026، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی لە یادی 56 ساڵەی ڕێككەوتننامەی 11ی ئادار بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت، “ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970 دەسکەوتێکی مێژوویی و بەهاداری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی ڕێبەری نیشتمانیمان بارزانیی نەمر بوو.”
سەرۆكی حكوومەت دەشڵێت، “لەم یادە گرنگەدا، جەخت لە داکۆکیکردن لە ماف و دەسکەوتە نیشتمانییەکانی گەلی کوردستان و پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە.”

